عێراق پێویستی بە غازی ئێرانە

وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەكی لەبارەی زیادكردنی رێژەی غازەوە ئاراستەی ئێران كردووە، لەكاتێكدا كە وەزارەتی نەوتی ئێران رەخنەی لە مامەڵەكردنی عێراق هەیە.
عەبدولكەریم لعێبی ئاشكرایكرد، حكومەتی بەغدا نوسراوێكی ئاراستەی حكومەتی تاران كردووە و تێیدا داوایكردووە رێژەی ئەو غازە زیاد بكەن كە هەناردەی عێراقی دەكەن.
لعێبی رایگەیاند، لەگەڵ بێژەن زنگەنە وەزیری نەوتی ئێراندا لەو بارەیەوە قسەی كردووە و پێی راگەیاندووە” كە پەیوەندی نێوانیان لە بواری نەوت و غاز چەند ساڵێكی دەستیپێكردووە و پێویستیان بەوەی كە رێژەی غاز بۆ عێراق زیاد بكەن”.