پرۆژه‌ی ستراتیژیی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌مڕۆ لهمهراسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی (عیماد ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و (كامه‌ران ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ههرێمو (خه‌سره‌و كه‌مال) بریكاری وه‌زاره‌تی شارهوانیو گه‌شتوگوزارو (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوانی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه دانرا.
پارێزگاری سلێمانی تیشكی خسته سه‌ر پێكهاته‌ی پرۆژه‌كه‌و ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری پێكهاتووه له‌ڕێگه‌یه‌كی دوو سایدی خێرا، كه هه‌ر سایدێك پێكهاتووه له‌چوار هێڵی ئۆتۆمبێل، سه‌رباری هێڵی وه‌ستان،
پرۆژه‌كه كراوه به‌سێ قۆناغه‌وه، قۆناغی یه‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نێن، درێژییه‌كه‌ی 33 كیلۆمه‌تره‌و و هه‌شت یه‌كتربڕی تێدایه‌و 60 ئاوبڕی سندوقیو چه‌ندین بڕگه‌ی ته‌واوكاری له‌خۆده‌گرێت.
زیاتر دواو وتی:”ئه‌م قۆناغه له‌تاسڵوجه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ بازگه‌ی عهربهتو به‌گرنگترین به‌شی پرۆژه‌كه داده‌نرێت”.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی ، به‌شی دووه‌می پرۆژه‌كه له‌تاسڵوجه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ تونێلی پێشڕه‌و، به‌شی سێیه‌میش له‌تونێلی پێشڕه‌وه‌وه بۆ بازگه‌ی عه‌ربه‌ت درێژ ده‌بێته‌وه.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح وتیشی:”جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی سه‌دمه‌تری، ماوه‌ی 36 مانگی ته‌قویمی بۆ دانراوه، به‌گوژمه‌ی 469 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی كور‌و ئلیتبایو ئینتاشی توركییه‌وه”.