لەدرێژەی سەردانەکەیاندا ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی لەووڵاتی سوید سەردانی شاری بۆرلەنگا یانکرد.
شاری بۆر لەنگا یەکێکە لەشارە پاکەکانی جیهان کەتوانیویانە بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوانە ژینەگەی ناوچەکە پاک بپارێزرێت و ببێتە شوێنێکی دابینکەری وزە لە شارەکەدا.
لەسەرەتای سەردانەکەیاندا سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەولێر چاویانکەوت بە ڕۆنی ئاندەر کە بەڕێوەبەری محەتەی وزەی شارەکەیە کە بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوانە کاردەکەن بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی ناوچەکە و دروستکردنی ووزە لە پاشەڕۆ و پیسی شارەکە.
ڕۆنی ئاماژەی بەوەدا شاری بۆر لەنگا لەساڵانی 1950 تا ساڵی 1970 بەپیسترین شاری سوید داندراوە بەڵام لە ئێستادا ئەم شارە بەپێی پێوەرە جیهانیەکان پاکترین شارە لەڕوی ژینگەوە.
لەم شارەدا گەورەترین کارگەی ڕیسایکلین هەیە کە لە شوێنێکی تایبەتدا هەموو ئەو کەلو پەلانەی فڕێدەدرێن کۆدەکرێنەوە کە هەموو شتێک بەپێی جۆری خۆی کە فڕێدەدرێت شوێنی بۆ جیاکراوەتەوە و هەموو چواردەوریشی بە سەوزای دەورەدراوە.
هەر لەوشارەدا ساین سەنتەرهەیە کە هەموو ئەو پاشەڕۆیانەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە فڕێدەدرێت لەوێدا کۆدەکرێتەوە و بشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەو پاشەڕۆیە دەکوڵێندرێت و دەبێتە هەڵم و پاشان سودی لێوەردەگیرێت بۆ کارەبای شارەکە و گەرمکردنی ئاوی ماڵان لەو شارەدا کە سەرجەمی لەو کارگەیەوە دابیندەکرێت.
نوێنەرانی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەوە پیشاندا کە بتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان بکەنە ناوچەیەکی پارێزراوی ژینگەی بەیارمەتی و هاووکاری کۆمپانیا سویدیەکان.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لە ئێستادا شاری سلێمانی پێویستی بەوەیە پارێزگاری لە ژینگەکەی بکرێت کە لەڕوی دانیشتوانەوە لەفراوانبوندایە و بەکارێنان لەوشارەدا بەردەوامە داواشیکرد ئەو کۆمپانیایانە هەوڵی تەواوی خۆیانبدەن تا بێنە کوردستان و کاری باش ئەنجام بدەن بۆ کوردستان.