بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز بۆرمای هه‌ژاند

 
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووه‌م، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.6 پله‌ی رێخته‌ر شارێكی گه‌وره‌ی بۆرما (میانمار)ی هه‌ژاند.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 7:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌كاتی میانمار له‌ شاری ماندالای دووه‌م گه‌وره‌ شاری بازرگانیی ئه‌و وڵاته‌ی روویداوه‌و بووه‌ته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی‌ پێنج كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 100 كه‌سی دیكه‌.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ‌، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر پێوه‌ری رێخته‌ری تایبه‌ت به‌ پێوانی توندیی بوومه‌له‌رزه‌ 6.6 پله‌ بووه‌و ته‌نانه‌ت دانیشتوانی بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ندی دراوسێی میانماریش هه‌ستیان پێكردووه‌.