به‌هۆی شۆرتی كاره‌بایی له‌پێوه‌ری پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی شیواشۆك، ئاگرێك كه‌وته‌وه‌و بووه هۆی زیانی گیانی‌و مادیی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی لە دەستگا راگەیاندنەكانەوە بڵاوكراونەتەوە، كاتژمێر (12) ی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه یه‌كێك له‌پێوه‌ره‌كانی پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی شیواشۆك ئاگری گرتووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێك له‌پاڵاوتگه‌كه سوتاوه.
له‌ئه‌نجامدا (سێ) شۆفێری تانكه‌ر به‌هۆی سوتانه‌وه بریندار بوون‌و (چوار) تانكه‌ریش سوتاون.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه‌و توانیان كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن‌و برینداره‌كانیش گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی كۆیه.