نزیكبوونی مانگی موحه‌ڕه‌م كه‌تیایدا ئیمام ئه‌لحوسێن نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا محه‌مه‌د له‌ڕووداوی كه‌ربه‌لا شه‌هید كه‌وتووه، عیراقیه‌كان هان ده‌دات حوشتر بكڕن، بۆئه‌وه‌ی «بیكه‌نه قوربانی له‌ڕێگای خودای ئه‌و گه‌ردوونه‌و ئیمام ئه‌لحوسێن كه‌ئه‌و ئاژه‌ڵه ناوی له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌و پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ر پشتی خۆی سواركردووه».
نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه
عه‌باس ئه‌لحلی كه‌خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری حوشتره، ئاشكرایكرد، هه‌موو ساڵێك سێ له‌حوشتره‌كانی ده‌كاته قوربانی له‌و بۆنه ئایینیه‌دا. له‌وباره‌یه‌وه وتی:»به‌درێژایی ساڵێك ئه‌و حوشترانه به‌خێو ده‌كه‌ین تا له‌ساڵی دواتردا بیفرۆشین، جگه له‌وه كڕین‌و فرۆشتنی ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگی موحه‌ڕه‌م خواست له‌سه‌ر حوشتر زیاد ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی بۆ ئیمام ئه‌لوحه‌سه‌ین بیكه‌نه قوربانی، هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌س له‌جه‌ژنی قوربانیشدا حوشتر ده‌كڕێت بۆ قوربانی كردن، به‌ڵام ژماره‌ی كڕیاران له‌جه‌ژنه‌كاندا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت به‌هۆی گرانبوونی نرخی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌وه».
خواست له‌سه‌ری زۆره
هاوكات عه‌لی ئه‌لیاسڕی كه‌شوانی حوشتره‌و سه‌رپه‌رشتیاری فرۆشتنی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌خه‌ڵكی زیاتر له‌مانگی موحه‌ڕه‌مدا حوشتر ده‌كوژنه‌وه، چونكه ناوی له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه، ئه‌و ئاژه‌ڵه پێغه‌مبه‌رو هاواڵانی ده‌گواسته‌وه له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامدا، بۆ ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پاره‌یان هه‌یه ده‌خوازن حوشتر بكه‌نه قوربانی له‌جیاتی قوربانیه‌كانی تر له مانگی موحه‌ڕه‌مدا.
ئه‌لیاسری ده‌ڵێت:»له‌پارێزگاكان خواست له‌سه‌ر كڕینی حوشتر زۆره، خه‌ڵكی له‌باشووری عیراق هاتوونه‌ته ئێره حوشتریان كڕیووه، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه سه‌ده‌قه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتی باشمان هه‌یه».
ئه‌لیاسری له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی:»نرخی حوشترێك له‌دوو ملیۆن دینار ده‌ستپێده‌كات‌و تا ١٢ ملیۆن به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌كڕینیشدا حساب بۆ كێش، جۆر‌و ته‌مه‌نی حوشتر ده‌كرێت، زۆربه‌ی ئه‌و حوشترانه‌ی لای ئێمه ده‌فرۆشرێن نرخه‌كانیان مام ناوه‌ندییه، ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان حوشتری گران ده‌كڕن».
له‌مانگی موحه‌ڕه‌مدا بازاڕی گه‌رمه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر ئه‌لموسه‌وی كه‌خاوه‌نی چه‌ند حوشترو به‌رخێكه وتی:»ماوه‌ی ٢٠ ساڵه ئه‌وه كاری منه كه له‌باو باپیرانه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه، حوشتر هه‌موو ساڵێك زاوزێ ده‌كات، ئێمه به‌خێوی ده‌كه‌ین‌و بۆ كوشتنه‌وه ئاماده‌ی ده‌كه‌ین، شوێنی حوشتر له‌هاوین‌و زستان جیاوازه، جگه له‌وه گرنگیان پێده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش نه‌كه‌ون‌و لاواز نه‌بن، له‌وه‌رزی بۆنه ئایینیه‌كاندا خواست له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه زۆر ده‌بێت. به‌تایبه‌تی له‌مانگی موحه‌ڕه‌مدا».
عیراقیه‌كان خۆیان بۆ پێشوازیكردن له‌مانگی موحه‌ڕه‌م ئاماده ده‌كه‌ن كه‌یه‌كه‌م مانگی ساڵی كۆچیه‌و گرنگیه‌كی زۆری له‌ده‌روونی عیراقیه‌كان هه‌یه به‌هۆی ئه‌و رووداوه گرنگانه‌ی له‌مێژووی ئیسلام له‌و مانگه روویانداوه.
كوردستانی نوێ