شاندێكی رێكخراوی WFP داوا لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەكەن هاوكاریان بكات بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانیان بۆ یارمەتیدانی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
لەو چوارچێوەیەشدا،ئەمڕۆِ 6-11-2013 شاندێكی رێكخراوی WFP بە سەرۆكایەتی ماریۆ سیزار لێپرسراوی رێكخراوەكە لە سلێمانی و خاتو كایۆ لێپرسراوی بەرنامەی خۆراكی ئەو رێكخراوە بۆ كوردستان،سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كردو لەلایەن یاسین رەحیم جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازیان لێكرا.


