له‌سه‌نته‌ری كوردستان بۆ دیراساتی ستراتیژی‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌چه‌ند سیمینارێكدا چوار توێژینه‌وه له‌باره‌ی رۆڵی ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان به‌بواری ئابووری‌و پێشخستن‌و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ڕوو، له‌سیمیناره‌كاندا كه له‌لایه‌ن مونته‌دای ئابووریی كوردستانه‌وه سازكرابوو. د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم‌و ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایانی بواری ئابووری ئاماده‌ی بوون.
ئاستی زانستی ده‌رچووان
دواتر چه‌ند پسپۆڕێكی بواری ئابووری له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه باسیان له‌و هۆكارانه كرد، كه‌بوونه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی بواری ئابووری له‌هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها روونیان كرده‌وه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانا‌و ئاستی زانستی ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان كه‌دوای ته‌واوكردنی خوێندن وه‌ك پێویست ناتوانن له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا رۆڵی خۆیان ببینن، ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه كه‌به‌شێكی زۆری خوێندكاران په‌رۆش نین كه له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌دا تائاستێكی پێویست شاره‌زایی له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا به‌ده‌ست بهێنن‌و له‌دواترداو له‌ڕێگه‌ی بازاڕی كاره‌وه تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕو له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه خزمه‌ت به‌ئاینده‌ی وڵاتی خۆیان بكه‌ن.
سیستمی پێگه‌یاندنی خوێندكاران
ئه‌و پسپۆڕانه‌ی بواری ئابووری به‌پێویستیانزانی، كه‌پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌سیستمی پێگه‌یاندنی خوێندكاران‌دا بكرێت، به‌جۆرێك پاش ته‌واو كردنی خوێندن خوێندكاران بتوانن ببنه تاكێكی به‌سوودو به‌رهه‌مهێن‌و تواناكانیان بۆ به‌ره‌پێشبردنی زیاتری وڵاته‌كه‌یان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌شێكی زۆری به‌ره‌وپێشبردنی وڵات به‌نده به‌تواناو ئاستی زانستی ده‌رچووانی ناوه‌نده‌كان خوێندن‌و ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتووش سه‌لماندویه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی بواری ئابووری‌و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات به‌بێ خستنه‌گه‌ڕی توانا زانستیه‌كان ئه‌سته‌مه به‌دی بێت.
بوژانه‌وه‌ی ده‌ستی كار
فه‌یسه‌ل عه‌لی سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووریی كوردستان به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌سازكردنی ئه‌م سیمینارانه بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه‌بوونه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی له‌باره‌ی زیاتر به‌ره‌و پێشنه‌چوونی بواری ئابووری‌و بوژانه‌وه‌ی ده‌ستی كار له‌هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووریی كوردستان روونیكرده‌وه، سه‌رباری به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی بواری ئابووری له‌هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه تائێستا له‌ئاست خواستی كۆمه‌ڵگه‌دا نییه‌و پێویسته گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
خوێندنی باڵا‌و بازاڕ
وتیشی:»بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان رۆڵی گرنگی خۆیان ببینن‌و ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ بوژانه‌وه‌ی ده‌ستی كار‌و بازاڕ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج‌و ره‌خنه، ئاستی زانستی‌و توانایی ده‌رچووانه كه‌پاش ته‌واوكردنی خوێندن وه‌ك پێویست ناتوانن رۆڵی خۆیان ببین، به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له‌ده‌رچووان سوود له‌بڕوانامه‌كانیان نابینن‌و ناتوانن له‌بازاڕی كاردا كار بكه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خوێندكاران كه‌وه‌ك پێویست په‌رۆش نین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و زانسته‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی خوێندندا ده‌یخوێنن».
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌مه وایكردووه كه‌خوێندكاران پاش ته‌واوكردنی خوێندن نه‌توانن سوود له‌توانا زانستیه‌كانیان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ك به‌شێكی تری ئه‌م گرفته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیستمه زانستییه‌ی كه له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌وترێته‌وه‌و له‌ڕووی زانستیه‌وه له‌ئاستێكی پێویستدا نییه كه‌بتوانرێت خوێندكار له‌سه‌ر ئاستێكی زانستی ته‌واو گه‌شه‌سه‌ندو بنیان بنرێت.
كوردستانی نوێ