ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كواڵیتی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌كوردستان پێكبهێنێت كه له‌گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌وه بۆ خانوویه‌كی ئاسایی ده‌گرێته‌وه.
4 ی ئەم مانگە، به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان‌و به‌ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم كۆبۆوه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی ره‌چاوكردنی كوالیتیی به‌رز له‌پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا‌و وتی: پێویسته ڕێگه نه‌درێت هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌كوردستان له‌خوار ئه‌و ستاندارد‌و پێوه‌رانه‌وه بێت كه ده‌ستنیشان ده‌كرێن. له‌وباره‌یه‌شه‌وه بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پێكبێت تاكو زۆر به‌ووردی‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌كوالیتی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكۆڵێته‌وه‌و پێوه‌ره‌كانیش هه‌موو پڕۆژه گه‌وره‌و بچووكه‌كانی كه‌رتی گشتی‌و كه‌رتی تایبه‌ت‌و ته‌نانه‌ت باڵه‌خانه‌و خانوویه‌كی ئاساییش بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیاردرا تۆماركرن‌و به‌ناوكردن بۆ هه‌موو ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ناوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه بكرێت كه گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و یه‌كانه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كان مۆر كردووه، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش ڕاسپێردران كه په‌له بكه‌ن له‌ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاریی ناو پڕۆژه‌كان.