ئه‌مریكا: له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شاری ئه‌ندیاناپۆلس-ی ئه‌مریكا بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی‌ 2 كه‌س‌و خاپووركردنی دوو  بینا له‌و شاره‌.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حه‌یات: شه‌وی شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌م، به‌شی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری ئه‌ندیاناپۆلس-ی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و دڵنیابوونه‌ته‌وه‌ له‌ كوژرانی دوو كه‌س و خاپووربوونی 2 خانووی ناوچه‌كه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه‌ مادییانه‌ی به‌ 18 خانووبه‌ره‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.
رۆژنامه‌ی حه‌یات له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌هۆی دزه‌كردنی غازه‌وه‌ بووبێت.