نه‌وت ئه‌و كانزا به‌نرخه‌یه كه به”زێڕی ره‌ش” ناوده‌برێت، تێكه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵۆزی هایدرۆكاربۆنات‌و شله‌مه‌نییه‌كی خهستو چڕ‌و سه‌وز باوه‌و بۆ سوته‌مه‌نی به‌كارده‌هێنرێت، به‌بۆچوونی زۆرێك له‌پسپۆرانی نه‌وت، له‌ئه‌نجامی له‌ناوچوونی ئه‌و دارستان‌و گیانله‌به‌رانه دروستبووه، كه پێش هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی ژیاون، پاشان كه‌وتوونه‌ته ژێر زه‌وییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا تێكه‌ڵاوبوونی ئه‌و مادانه كه ماوه‌یه‌كی زۆری پێچووه، بۆته ئه‌م نه‌وته ڕه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ.
نه‌وت له‌چه‌ند ماده‌یه‌كی كیمیایی هایدرۆكاربۆنات پێكدێت، كه پێكهاته‌كانی بریتین له:
1/ كاربۆن له82-87%
2/ هایدرۆجین 11-15%
3/ كبریت 0.2-4%
4/ ئۆكسجین 1%
5/ ئازۆت 0.1%
6/ فسفۆر كه‌متر له1%
له‌گه‌ڵ چه‌ند ماده‌یه‌كی كیمیاویی دیكه‌ی وه‌ك “كالیسیۆم‌و مهگنیسیۆمو ئهلهمنیۆمو فاندیۆمو نیكل”دا.
وشه‌ی نه‌وت یان “نه‌فت” له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی سریانیه كه كورد‌و عهرهبو تورك‌و فارسه‌كان به‌كاریده‌هێنن، وشه‌ی Petroleumیش وشه‌یه‌كی لاتینیه كه به‌مانای (به‌ردی نه‌وت یان رۆن) دێت.
ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی ده‌گاته سه‌ر زه‌وی تێكه‌ڵه‌یه‌كی لێلی كۆمه‌ڵێك ئاوێته‌ی هایدرۆكاربۆنی جۆره باری شل‌و رهقو گاز‌و كۆمه‌ڵێك خوێی ئاوێته نائۆرگانیهكانو وردهخۆلو برێكی زۆریش له‌ئاو له‌خۆده‌گرێت، بۆ به‌كارهێنان له‌بواری بازرگانی‌و پیشه‌سازیدا پێویستی به‌خاوێن كردنه‌وه‌و پاڵاوتنه.
نه‌وت له‌وه‌ته‌ی دۆزراته‌وه تا ئه‌مڕۆ گرنگترین‌و سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانداو ئه‌لته‌رناتیڤی نیه، كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاوه بۆ زۆرێك لهبهروبومهكانی وه‌ك په‌ین، قه‌ڵاچۆكۆدنی جانه‌وه‌رو كه‌لوپه‌لی پلاستیكو بۆری‌و قوماش‌و نایلۆن‌و..هتد، ڕۆڵێكی گرنگیشی هه‌یه له پیشه‌شازی پترۆكیمیاویو دهرمانسازیداو به‌شداری به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مهێنانی كاڵا جۆربه‌جۆره‌كانی تریش ده‌كات.
ماوه‌ی ده‌یان ساڵیشه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باو كارپێكردنی كارگهكانو جوڵاندنی ئامڕازه‌كانی گواستنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت‌و له‌بۆرسه‌كانی جیهانیشدا زۆرترین كڕین‌و فرۆشی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌گشتی پترۆل ئه‌و كۆمه‌ڵه هایدرۆكاربۆناته ده‌گرێته‌وه كه له‌ژێر چینه‌كانی زه‌ویداو له‌شوێنی تایبه‌تیدا گرد بونه‌ته‌وه
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی