حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به‌هۆی هاتنی ساڵی نێوی كۆچییه‌وه سبه‌ینێ له داموده‌زگاكانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمییه.
حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی نێوان لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێم كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمه، له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننه‌ی عێراق سبه‌ینێ كه ده‌كات رۆژی سێ شه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ره‌م كه سه‌ره‌تای ساڵی كۆچییه دیاریكرا.
به‌وهۆیه‌شه‌وه سبه‌ینێ له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پشووی فه‌رمییه.