بە هۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكانی سوریاوە تائێستا زیانی زیاتر لە 2 ملیار دۆلار بەركەرتی پیشەسازی سوریا كەوتووە لەوبارەیەوە كەمالەدین توعمە وەزیی پیشەسازی سوریا رایگەیاند:لە ماوەی 31 مانگی بەردەوامی شەڕوپێكدادانەكانی ناوخۆی وڵاتەكەیدا زیانی زیاتر لە 2 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار بەركەرتی پیشەسازی سوریا كەوتووە و پێشبینیشی كرد مەزەندەكانیان لە داهاتوودا زۆر لەو بڕە زیاتر بێت لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری دامەزراوە و كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتەكەی وەزیری پیشەسازی سوریا كۆی ئەو زیانانەی بەر كەرتی حكومی كەوتوون لە وەزارەتەكەیدا بە 500 ملیۆن دۆلار مەزەندە كرد و ئاشكرای كرد كە بەردەوامی شەڕ و نائارامییەكان و ئەو سزا ئابووریانەی بەسەر سوریادا سەپێندراون رۆژ بە رۆژ باری ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان خراپتر دەكەن و بەهۆشیانەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان و گەنجانی بێكار بوون.
سوریا.. كەرتی پیشەسازی زیانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بەركەوتوە
