به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا له ویلایه‌تی خوست، شه‌ش كه‌س له یه‌ك خێزانی ئه‌فغانی كوژران و له رووداوێكی دیكه‌شدا له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار هه‌شت كه‌س بوونه قوربانیی.
ئاژانسی ر‌ووسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه: ئه‌و خێزانه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و له‌وكاته‌دا بۆمبێك به ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه دایك و منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه و كه‌سوكاره‌كه‌ی كوژراون.
له رووداوێكی ئه‌منیی دیكه‌شدا له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له‌سه‌ر رێگایه‌ك به پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌و 8 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان كوژرانی 12 چه‌كدار و ده‌ستگیركردنی 24ی دیكه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی قورس و سووكی راگه‌یاند له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناتۆدا.