گەرمیان …لە ناوچەی پیشەسازی بە پشتگیری پۆلیس ئۆتۆمبیلەكەت بۆ چاكدەكرێتەوە

لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بەرزكردنەوەی پێشنیازی بەرێوەبەرایەتیەكەیانی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی هەر ئۆتۆمبیلێك سەردانی ناوچەی پیشەسازی  بكات بۆ چاككردنی ئۆتۆمبیلەكەی دەبێت پشتگیری پۆلیسی پێبێت .
ملازمی یەك كارزان مەجید، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بە كوردیوی ڕاگەیاندوە: بۆمان دەركەوتووە كە هەندێك لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ كە ڕوودەدەن لە ئەنجامی هەڵاتنی ئەو ئۆتۆمبیلانەیە كە لەپاش ڕووداوەكە لەو جێگایە هەڵدێن و نامێنن كە لە پاش ئەو ڕووداوە ڕووداوی تری دڵتەزێن بەجێ‌ دەهێڵن دیارە ئەمەش بە تایبەت لەشەواندا ئەم كارەساتانە دەبێت .
 وتیشی”  ئێمەش لای خۆمانەوە پێشنیازێكمان بەرزكردۆتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی كشتی هاتووچۆی هەرێم و داوامان كردووە بەوەی ڕەزامەندی پیشانبدرێت بەوەی لەمەودوا هەر ئۆتۆمبیلێك سەردانی ناوچەی پیشەسازی دەكات دەبێت پشتگیری هاتووچۆی پێبێت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەكەی بۆ چاكبكرێتەوە “.
لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا” بەڵام لەسەروی خۆمانەوە وتیان ئەم بابەتە دەبێت لە ڕێگای بەرێوەبەرایەتی پۆلیسەوە بێت و لە ئێستاشدا چاوەرێی وەڵامی سەروی خۆمانین بۆ فەرمانی جێبەجێكردنی ئەو بریارە “.
ملازمی یەك كارزان مەجید ئاشكراشیكرد” گەر بێت و ئەو پێشنیارە ببێتە بڕیار ئەوە دەبێت ئەو پیشەوەر و وەستایانەی لە ناوچەی پیشەسازین بە مەرجێك ئۆتۆمبێلی وەرگەڕا و خراپ و شكاو چاكبكەنەوە كەوا پشتگیری پۆلیسی پێبێت “.