بەرێوەبەری رێكخراوی گەشەپێدانی ئابوری كوردستان رایگەیاندوە ” گەندەڵی هۆكاری سەرەكییە بۆ لاواز بوونی هاوڵاتی بوون”.
لەمیانەی وەرشەیەكی رێكخراوی گەشەپێدانی ئابوری كوردستان، حسام حەكیم بەرزنجی رایگەیاند: ” ئامانج لەم وەرشەیە ئەوەیە كە دۆزی هاوڵاتی بوون دۆزێكی گرنگە، بۆیە پێویستە كاری زیاتر و جدیتری لەسەر بكرێت، كاتێك هاوڵاتی بوون بەهێز دەكرێت زۆر كێشەمان چارەسەر دەكرێت”.
بەرزنجی وتیشی “هەوڵمانداوە ڕۆشنایی بخەینە سەرچەمكی هاوڵاتی بوون لە كوردستاندا، هەروەها هۆشیاركردنەوەی دانیشتوانی كوردستان دەربارەی گرنگی هاوڵاتی بوون، هەروەها گەیاندنی ڕای خەڵك بەبڕیاردەران و سیاسییەتمەداران بگەیەنن، لەو نێوەندەشدا كاری زۆرمان كردوە”.
سەبارەت بە ئەو كێشانەی بۆتە هۆی لاوازی هاوڵاتی بوون لە هەرێمی كوردستاندا، بەرێوەبەری رێكخراوی گەشەپێدانی ئابوری وتی: “(جیاوازی یەكسانی و بەشداری كردنی هاوڵاتیان لە كاروبارە گشتییەكان و وابەستە بوون بەنیشتمانەوە)، ئەم سێ هۆكارەش لە هەرێمی كوردستان لاوازە،هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت و حزبەكان چونكە گەندەڵی هۆكاری سەرەكییە بۆ لاواز بوونی هاوڵاتی بوون”.
نها24