ئەو پیاوەی پێنج ساڵە بەبێ پارە دەژی

“‘پارە خۆشی ناهێنێت بەڵام خۆشی برێکی زۆر پارە دەهێنێت” ئەمە ئەو ڕستەیەیە کە هەموو کەسێک لێێ تێناگات و ناتوانیت وەک ئێمە لێکی بداتەوە.
هەموومان بۆ پارە هەوڵ دەدەین لەوانەشە بۆ پارە بمرین بەڵام ئایا بێ پارە دەژین؟
“مارک بۆیلێ” ئەو کورەیە کە ڕووبەروی هەموو دنیا بویەوە و توانی ژیانێکی جیاواز لە ژیانی ئێمە بژی
کە ئەم ژیانە ژیانێکی سادە بوو تەنها خۆی بۆخۆی دابین کردو توانی سەرکەوێت بەسەر بێ پارەیدا.
لە مانگی نۆڤەمبەری  ساڵی 2013دا مارک وازی هێنا لە ئیش و کارەکانی و پاشان بەرەو باخێکی دوور لە شارەکەی بەڕیکەوت و تەنها چەند پارچە جلێک و کەرەڤانێکی لەگەڵ خۆی برد تاکو بتوانێت ژیانی لەوێدا بەسەر ببات و چێتر لەو ژیانە ناخۆشەی شار کە تەنها پارە بەرپرسە لەسەر خۆشکردنی، دوور بکەوێتە.
ڕەنگە لە سەرەتادا ئەمە دیاردەیەکی قورس بوبێت بۆ مارک، بەڵام لە ئێستادا کە وا ماوەی 5 ساڵی لەوێدا بەسەربردووە ئایا جارێکی دیکە دەتوانێت وەک جاران بژی و پشت بە پارە ببەستێتەوە؟
مارک لەو پەرتوکەکەیدا کە باس لە ژیانی خۆی دەکات بە ناوی”پیاوە بێپارەکە” دا  ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئەو لەو باخەدا هەموو جۆرەکانی ڕووەکی چاندوە و دارەکانی بۆ ئاگرکردنەوەو برژاندنی خۆراک بەکارهێناوە و پێویستی بە هیچ نەبووە.
هەرەوەها ئەوەشی ئاشكرا کرد کە ئەو بەم ژیانە زۆر دڵ خۆشە و چێتر ناتوانێت وەک مرۆڤی دیکە لە شارەکاندا بژی.
مەبەستەکەی مارک لە پەرتوکەکەیدا ڕوون وئاشکرایەو تەنها بۆ ئەوەیە کە دەریبخات پارە نەک بە شێک نیە لە ژیان بەڵکو پارە هیچ مانایەکی نیە بۆ ژیان.
خەندان