هاورده‌كردنی‌ چه‌ند به‌روبومێك قه‌ده‌غه‌كرا

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ ڕێگری‌ ده‌كات له‌ هاورده‌كردنی‌ چه‌ند به‌روبومێك بۆ ناوخۆی‌ هه‌رێم‌، له‌كاتێكدا پارێز گاری‌ سلێمانی‌، ڕیگه‌ی‌ داوه‌ به‌هێنانی‌ ئه‌و به‌روبومانه‌ به‌هۆی‌ كه‌میان له‌ناوخۆی‌ هه‌رێندا.
عه‌تا مه‌عروف لێپرسراوی‌ سه‌ندیكای‌ عه‌لوه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ هاوڵاتی‌ ڕاگه‌یاندوە “وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ ڕێگری‌ ده‌كات له‌هێنانی‌ چه‌ند به‌روبومێك ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخه‌كانیان”.
به‌وته‌ی‌ لێپرسراوه‌كه‌ی‌ سه‌ندیكا، بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كه‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو بریاریداوه‌ كه‌ ڕیگه‌بدرێت ئه‌و به‌روبمانه‌ هاورده‌بكرێت به‌ هۆی‌ كه‌میان له‌ ناوخۆدا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ ڕێگریكردوه‌.
عه‌تا وتیشی‌ “له‌ ئێستادا نرخه‌كان به‌رزبونه‌وه‌ی‌ به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و نرخی‌ سێو پێشتر به‌600 دینار بوه‌، به‌ڵام ئێستا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ 1400 دینار میوه‌كانی‌ تریش به‌هه‌مانشێوه‌”.