هەرچەندە تەكنەلۆژیای سەردەم و سایتە ئەلكترۆنیەكان لە پێشكەوتێكی بەردەوامدان، بەڵام تاوەكو ئێستا خوێندنەوەی كتێب و رۆژنامەكان پێگەی خۆیان لەدەستنەداوە بۆیە ئامادەكردن و نوسینی فەرهەنگێكی “تایبەتمەند” ی لەم جۆرە بە كارێكی پێویست بۆ دامو دەزگا ئابوری و بازرگانیەكان و فەرمی و نافەرمیەكان بۆ كەسانی پسپۆڕ لەم بوارەدا بە پێویست دەزانرێت
وەك لای هەوان ئاشكرایە پێگە و سەنگی ئابوری و بازرگانی كوردستان بەرەو پێش دەروات و پەیوەندیە ئابوری بازرگانیەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جاهان لە پەرەسەندندایە
بۆ وردەكاری زیاتر و هەڵبژاردنی گونجاوترین وشە و رستەی ئابوری و بازرگانی و پەیداكردنی دۆستایەتی و پەیوەندی بازرگانی و ئابوری لەگەڵ كۆمپانیا بازرگانی و پیشەسازیە جۆراوجۆرەكان
وڵاتانی جیهان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ لاپەرەكانی ئەم فەرهەنگە بە ئومێدی ئەوە كە جیگای خۆی لە كتێبخانەی كوردیدا بگرێتەوە
نەژاد شمقار
2013

