هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگان و خاوه‌نكار، بووه‌ته مۆدێلی نێو هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژه لوبنانییه‌كان.
له‌دوای هه‌یفا وه‌هبی كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بوهه‌شیمه‌ی بازرگانی میسری هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌مجاره كارۆل سه‌ماحه، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی، شووی به بازرگانێكی دیكه‌ی میسری كرد.
له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، كارۆل سه‌ماحه چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی و بازرگانێكی میسری به‌ناوی (وه‌لید مسته‌فا) بڵاوكرده‌وه‌و به‌و وێنانه‌ش هه‌واڵی شووكردنی به‌و بازرگانییه میسریه راگه‌یاند.
كارۆل سه‌ماحه له‌سه‌ر پێگه‌ی ره‌سمیی خۆی بڵاویكرده‌وه كه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له قوبرس كردووه‌و ژماره‌یه‌ك كه‌م له كه‌سوكار و كه‌سه نزیكه‌كانی هه‌ردوولا ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون.
كارۆل سه‌ماحه له‌دایكبووی ساڵی 1972ی لوبنانه و ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی ماجستێری له نواندن و ده‌رهێنان به‌ده‌ستهێناوه.