كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی رایگه‌یاند یه‌ده‌گێكی “گه‌وره‌ی” نه‌وت و گازی له‌هه‌رێمی كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه، كه كۆمپانیاكه پشكی 25% ی هه‌یه له پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ماراسۆن و حكومه‌تی هه‌رێم.
ئارنود بریولاك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه هاندانێكی باشه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌كی كۆمپانیاكه له‌ناوچه‌كه به‌رێگه‌یه‌كی راستدا ده‌ڕوات”.
هه‌روه‌ها وتی سێ تاقیكردنه‌وه‌یان له كیڵگه دۆزراوه‌كه ئه‌نجامداوه، لە بلۆکی نەوتی هەریر لە میراوا، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانه له‌نێوان 3200 بۆ 3900 به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌ربهێنن، تاقیكردنه‌وه‌كانی دیكه‌ش بونی گازیان سه‌لماندووه به‌ڕێژه‌ی 20 بۆ 30 ملیۆن پێی چوارگۆشه رۆژانه.