پارێزگاری سلێمانی پاكێجێكی یاسای بۆ رووبەروونەوەی زیادەڕەوی پەسەند دەكات

سەبارەت بەو ڕێكارە یاساییانەی كەپێویستە بگیرێتەبەر لەلایەن شارەوانیەكان و یەكە ئیدارییەكان وفەرمانگە پەیوەندارەكانی تر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی دیاردەی زیادەڕەوی لەناوسنوری شارەوانیەكان و دەرەوەی سنوری شارەوانییەكان و سنوری قەدەغەكراوی ڕێگاوبانە گشتیەكان و شوێنەوار و ئاو و تاوەرەكانی كارەبا، بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی پاكێجێكی یاسای پەسەند دەكات كە لەلایەن راوێژكاری یاسایی پارێزگاری سلێمانی و  نوێنەری یاسایی سەرجەم فەرمانگە پەیوەندارەكان ئامادەكراوە 
لەمەوداوش كار بەو باكێجە دەكرێت و بەو پێیەش هەر كەسێك زیادەڕەوی بكاتە سەر موڵكی گشتی وێرای لابردنی زیادەرەوییەكە لەلایەن بەشی یاسای فەرمانگەكانیشەوە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت و رووبەرووی دادگا دەكرێتەوە
هاوكات هەر بەر پرسێكی ئیداری  كەمتەرخەمی بنونێت لەرووبەروونەوەو لابردنی زیادەڕەوییەكان لە كارەكەی دور دەخرێتەوە
دەقی پاكێجەكە
سەبارەت بەو ڕێكارە یاساییانەی كەپێویستە بگیرێتەبەر لەلایەن شارەوانیەكان و یەكە ئیدارییەكان وفەرمانگە پەیوەندارەكانی تر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی دیاردەی زیادەڕەوی لەناوسنوری شارەوانیەكان و دەرەوەی سنوری شارەوانییەكان و سنوری قەدەغەكراوی ڕێگاوبانە گشتیەكان و شوێنەوار و ئاو و تاوەرەكانی كارەبا، ڕۆژی 22/10/2013 راوێژكاری یاسایی پارێزگاری سلێمانی و  نوێنەری یاسایی سەرجەم فەرمانگە پەیوەندارەكان لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە بۆ ئامادەكردنی پاكێجێك بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ دیاردەی زیادەڕەوی لەسەر موڵكی گشتی، پاش دیراسەكردنی بابەتەكە  بەو ئەنجامە گەیشتین كە دەبێت رێكارەكان بەم جۆرەی لای خوارەوە بن:
یەكەم / ڕێكاری یاسایی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی دیاردەی زیادەڕەوی لەناوسنوری شارەوانیەكان و سنوری قەدەغەكراوی  شارەوانیەكان:
1 ــ پاڵپشت بەبڕیارەكانی ژمارە ( 548 ساڵی 1979) و بڕیاری ژمارە (1181 ساڵی 1982) و بڕیاری ژمارە (398 ساڵی 1987) ڕێكاری یاسایی پێویست ئەگیرێتەبەر لەلایەن شارەوانیەكانەوە بۆ ڕێگرتن و لابردنی زیادەڕەوی بەم شێوەیەی خوارەوە 
أ ــ شارەوانی پەیوەندیدار ڕۆژانە (بەڕۆژانی پشووشەوە) بەشێوەیەكی مەیدانی هەڵدەستێت بە چاودێری كردنی سەرجەم زەویەكانی ناو سنوری شارەوانی و زەویەكانی ناو سنوری قەدەغەكراوی شارەوانی و ماستەرپلان ، لەڕێگای پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت یاخود سپاردنی چاودێری كردنەكە بەبەشێكی تایبەت لەشارەوانی پەیوەندیدار یان هەر شێوازێكی تری گونجاو بۆ ئەو مەبەستە ، دەبێت هێزی مرۆیی و مادی و وەك (كارمەندو پۆلیس و ئامێر..هتد) دابین بكات بۆ ئەو مەبەستە . 
ب ــ لەكاتی هەستكردن بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی زیادەڕەوی لەلایەن هەركەس و لایەنێكەوە، یاخود ئەنجامدانی زیادەڕەوی بەشێوەیەكی فعلی ، پێویستە چاودێرەكانی شارەوانی دەستبەجێ‌ و بێ‌ دواكەوتن بەڕاپۆرتێكی وورد لەڕێگەی نوسراوەوە سەرۆكی شارەوانی ئاگادار بكەنەوە  كەتێیدا بەلایەنی كەمەوە ڕاپۆرتەكە دەبێت ژمارەی پارچە زەوی و كەرت و شوێنی پارچە زەوییەكە ئەگەر زانرا و دیاریكردنی ناو و ناونیشانی زیادەڕەوكار ئەگەر زانرا و دیاریكردنی ناوی نزیكترین  شوێن لە زیادەڕەویەكەوە وەك ( قوتابخانەو مزگەوت و ڕێگاو … هتد) 
ج ــ  لەدوای گەیشتنی ڕاپۆرتەكە سەرۆكایەتی شارەوانی پەیوەندیدار هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی كەشفێكی مەیدانی بۆ سەر ئەو پارچە زەوییەی كەزیادەڕەوی كراوەتە سەر هێڵكاری بۆ پارچە زەوییەكەو زیادەڕەوییەكە ئامادە دەكات لەڕێگەی رووپێوكارێكی(مەساح) شارەزا لەشارەوانی كە دەبێت هێڵكاریەكە زیادەڕەوییەكەی تێدا دیاری كرابێت بە ڕەنگی سوور بەجورێك كەدەبێت لەهێڵكاریەكەدا جۆرو پێكهاتەی زیادەڕەوییەكە ڕوونكرابێتەوە وەك ئایا ( خشتە یان بلۆك یان لەچ قۆناغێكی كاركردندایە…هتد) و هەر زانیاریەكی دی كەپێویستە تۆماربكرێت و دەستبەجێ‌ هێڵكاریەكە هاوپێچ بكرێت بەنوسراوێك بۆ یەكەی كارگێڕی ناوچەكە و داوبكرێت لە یەكەی ئیداریەكە كە ئیجرائاتی یاسایی پێویست بكات،  بۆ لابردنی زایادەڕەوییەكە وە پێویستە شارەوانی پەیوەندیدار هەربەمەوە نەوەستێت، بەڵكو دەبێت هەماهەنگی تەواوبكات بۆ لابردنی زیادەڕەوییەكە و ئەگەر زیادەڕەوییەكە لەماوەیەكی گونجاودا نەتوانرا لاببرێت پێویستە سەروی خۆی لێ‌ ئاگادار بكاتەوە كە نابێت لە (72) حەفتاو دوو سەعات تێپەڕ بكات ، بۆ لابردنی زیادەڕەوییەكە لەلایەن یەكەی ئیداریەوە پێویستە شارەوانی پەیوەندیدار هاوكاری تەواوی یەكە ئیداریەكە بكات و ئامادە بێت لەكاتی لابردنی زیادەڕەوییەكەدا،ئەمە لەلایەك لەلایەكی تر دەبێت شارەوانی سكاڵا لەدژی زیادەڕەوكار تۆمار بكات لەرێگەی(بنكەی پۆلیس، داواكاری گشتی، دادگای لێكۆڵینەوە) بۆ ئەوەی زیادەڕەوكار سزایەكی جینائی بدرێت.
د ــ دوای ئاگاداركردنی سەرۆكی یەكەی كارگێری(ئیداری)  لەبوونی زیادەڕەوییەكە بەوشێوەیەی  لەبڕگەی (ب)  ئەم نوسراوەدا ئاماژەی پێدراوە، پێویستە لەسەر سەرۆكی یەكەی كارگێری دەستبەجێ‌ بەنوسین بڕیارێك دەربكات بەلابردنی زیادەڕەویەكە كەپێی دەوترێت ((بڕیاری لابردنی زیادەڕەوی)) ، دەبێت لەبڕیارەكەدا ماوەیەك دیاری بكرێت كە تقدیرەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆكی یەكەی ئیداری ناوچەكە وەك (24 كاتژمێر یا 48 كاتژمێر یان 72 كاتژمێر) بەڕەچاوكردنی بڕگەی (1) لەبڕیاری ژمارە (398 ساڵی 1987) كە پێویستە زیادەڕەوكار ئاگادار بكرێتەوە بەلابردنی زیادەرۆییەكە لەماوە دیاریكراوەكەدا(24 كاتژمێر یا 48 كاتژمێر یان 72 كاتژمێر) و زیادەڕەوكار لەسەر داهاتی خۆی زیادەڕەویەكە لاببات ،  بۆ دانانی ماوەی لابردن پێویستە جیاوازی بكرێت لەنێوان ئەو زیادەڕەویانەی كەلە قۆناغی سەرەتایی (بناغە) دان دەبێت ماوەیەكی كەم دیاری بكرێت بەلابردنیان كە لە (12 كاتژمێر بۆ 24 كاتژمێر ) زیاتر تێپەڕنەكات ، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوییەكە لە قۆناغی بناغە تێپەڕی بوو واتە بەرزكرابۆوە بۆ دیوار یان سەقف دەبێت ماوەی لابردنی زیادەڕەویەكە لە (48 كاتژمێر بۆ 72 كاتژمێر ) تێپەڕنەكات . 
ه ــ ئەگەر زیادەڕەوكار هەستا بەجێبەجێ كردنی بڕیاری سەرۆكی یەكەی ئیداری بەلابردنی زیادەڕەوییەكە ئەوا یەكەی ئیداری ناوچەكە هەڵدەستێت بە ئاگاداركردنەوی فەرمانگەی داواكاری گشتی و بنكەی پۆلیسی ناوچەكە كە زیادەڕەوكار خۆی هەڵساوە  بەلابردنی زیادەڕەوییەكە .
و ــ  بەڵام ئەگەر زیادەڕەوكار هەڵنەستا بەلابردنی زیادەڕەویەكە لەماوەی دیاریكراودا كە لەلایەن یەكەی ئیداری ناوچەكەوە پێ‌ ی ڕاگەیەنراوە  ئەوا سەرۆكی یەكەی كارگێڕی بەهاوكاری سەرۆكی شارەوانی پەیوەندیدار و پۆلیسی ناوچەكەو هەر لایەنێكی تری پەیوەندیدار هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی  ئەو بڕیارەی  كەدەری كردووە بۆ لابردنی زیادەڕەویەكە وە دەبێت شوێنەواری زیادەڕەویەكە نەهێڵێت و زەویەكە بگەڕێنێتەوە بۆ باری ئاسایی پێش زیادەڕەویەكە .
 پاڵپشت بە  ( قانون تحصیل الدیون الحكومیە)سەرۆكی یەكەی كارگێڕی تێچوونی(پارە) لابردنی زیادەڕەوییەكە لە زیادەڕەوكار  وەردەگرێتەوە. 
ز ــ بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی بڕگەكانی سەرەوە پەیوەست بەزیادەڕەوی پێویستە لەسەر یەكەی كارگێڕی و سەرۆكی شارەوانی دۆسیەیەكی تایبەت بەجیا  بۆ هەر زیادەڕەوییەك بكەنەوە.
ح ــ لەكاتی كەمتەرخەمی یەكەی كارگێڕی یاخود سەرۆكی شارەوانی لەئەركی بەرەنگار بوونەوە و لابردنی زیادەڕەوی سەرەڕای ئەو ڕێ و شوێنە یاساییەی كەلەبڕیاری ژمارە (1181 ساڵی 1982) ئاماژەی پێكراوە كەئەویش سزای بەندكردنە دوای وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی پێویست كەلەبڕیارەكەدا هاتووە ( یعاقب رئیس الوحدە الاداریە ومدیر البلدیە الژی یپبت عدم قیامه بواجبات المنصوص علیها فی هژا القرار كل چمن اختصاصه بالحبس مدە لاتقل عن ستە اشهر ولاتزید علی پلاپ سنوات وتچاعف هژه العقوبە فی حالە العود) سەرەڕای ئەو سزایە پێویستە سزایەكی ئیداریش بدرێت كەیاسای ( قانون اچباگ موڤفی الدولە) ئاماژەی پێداوە و ((لەكارەكەی دووربخرێتەوە)).  
دووەم / ئەو ڕێكارە یاساییانەی كەپێویستە بگیرێتەبەر بۆ لابردن و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی زیادەڕەوی لەسەر ڕێگاوبانە گشتیەكان و سنوری قەدەغەكراوی ڕێگاوبانە گشتیەكانی ناو سنوری شارەوانیەكان 
1 ــ پێویستە لەسەر شارەوانی پەیوەندیدار لەماوەیەكی دیاری كراوی گونجاودا بەهاوكاری بەشی كشتوكاڵی پەیوەندیدار هەموو ئەو زیادەڕەویانە دیاری بكات لەسەر نەخشە بەڕەنگی سوور كەكراوەتە سەر ڕێگاوبانە گشتیەكان و سنوری قەدەغەكراوی ڕیگا گشتیەكان .
2 ــ دیاریكردنی ژمارەی ئەو پارچە زەوییەی كە زیادەڕەوی كراوەتە سەر لەگەڵ داواكردنی وێنەی تۆماری پارچە زەویەكە لەبەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی خانوبەرەی پەیوەندیدار لەلایەن شارەوانی پەیوەندیدارەوە . 
3 ــ دروستكردنی دۆسیەیەكی تایبەت بەهەر پارچە زەوییەك كەزیادەڕەوی كراوەتە سەر و كەوتۆتە ناو ڕێگاوبانی گشتی یاخود سنوری قەدەغەكراوی ڕێگاوبانە گشتیەكان بەلایەنی كەمەوە دۆسیەكە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لەخۆبگرێت :
أ ــ دیایكردنی ژمارەی پارچەو ڕەگەز وخاوەندارێتی زەویەكەو ئەو ڕووبەرەی زیادەڕەوی كراوەتە سەر لەگەڵ جۆری زیادەڕەویەكە . 
ب ــ نەخشەی پارچە زەویەكە كەڕووبەرو  جۆری زیادەڕەوییەكەی لەسەر دیاری كرابێت بە رەنگی سور .
ج ــ دیاریكردنی ناو وناونیشانی زیادەڕەوكارو پەیوەندی بەزەویەكەوە (وەك ناوی چواری و شوێنی دانیشتنی زیادەڕەوكار و ئایا خاوەن مافی بەكارهێنانی زەویەكەیە یاخود موڵكی پەتیە یاخود خاوەن عقد یا بڕیاری دابەشكردنە یاخود هیچیان)
د ــ پێویستە لەسەر سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان بەتایبەتی بەشە كشتوكاڵییەكان كە هاوكاری تەواوی شارەوانی بكات بەمەبەستی جێبەجبێكردنی ئەم میكانیزمە .    
 ه ــ ئاراستەكردنی دۆسیەكە بۆیەكەی ئیداری پەوەندیدار بۆ ئەوەی ئەویش پاڵپشت بەبڕگەی شەشەم لەمادەی هەشتەم لەیاسای ڕێگاوبانە گشتیەكانی ژمارە 3 ساڵی 2012 دوای وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی و اصولی كەلەمادەكەدا دیاریكراوە بەهەمان ئەو شێوەییەی كەلەبڕگەی (یەكەم/ج) دەستنیشان كراوە، كاری پێویست ئەنجام بدات بۆ لابردنی زیادەڕەویەكە ، لەلایەكی تر پێویستە فەرمانگەی رێگەوبان و شارەوانی سكاڵا لەدژی زیادەڕەوكار تۆمار بكات لەرێگەی(بنكەی پۆلیس، داواكاری گشتی، دادگای لێكۆڵینەوە) بۆ ئەوەی زیادەڕەوكار سزایەكی جینائی بدرێت 
سێیەم/ ئەو ڕێكارە یاساییانەی كەپێویستە بگیرێتەبەر بۆ لابردن و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی زیادەڕەوی سەر ڕێگاوبانە گشتیەكان و سنوری قەدەغەكراوی ڕێگاوبانە گشتیەكانی دەرەوەی سنوری شارەوانیەكان پاڵپشت بەیاسای ڕیگاوبانە گشتیەكان ژمارە 3 ساڵی 2012 
1 ــ پێویستە لەسەر سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەكانی سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان وئاوەدانكردنەوە نیشتەجێكردنی سلێمانی لەماوەیەكی دیاری كراوی گونجاودا بەهاوكاری بەشی كشتوكاڵی پەیوەندیدار هەموو ئەو زیادەڕەویانە بەڕەنگی سوور دیاری بكەن لەسەر نەخشە كەكراوەتە سەر ڕێگاوبانە گشتیەكان و سنوری قەدەغەكراوی ڕیگاوبانە گشتیەكان  ئەمەش لەڕێگەی پێكهێنانی لیژنەیەك یان هەر ئیجرائاتێكی تر بۆ ئەو مەبەستە .و بە بەردەوامی  رۆژانە چاودێری  سنوری قەدەغەكراوی رێگەوبانەكان بكرێت بە(رۆژانی پشووشەوە)
2 ــ دیاریكردنی ژمارەی ئەو پارچە زەوییەی كە زیادەڕەوی كراوەتە سەر لەگەڵ داواكردنی وێنەی تۆماری پارچە زەویەكە لەبەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی پەیوەندیدار لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان وئاوەدانكردنەوە نیشتەجێكردنی سلێمانی(ئەگەر زەوییەكە وێنەی تۆماری هەبوو) 
3 ــ دروستكردنی دۆسیەیەكی تایبەت بەهەر پارچە زەویەك كەزیادەڕەوی كراوەتە سەر   و كەوتۆتە ناو سنوری ڕێگاوبانی گشتی یاخود سنوری قەدەغەكراوی ڕێگاوبانە گشتیەكان بەلایەنی كەمەوە دۆسیەكە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لەخۆبگرێت :
أ ــ دیاریكردنی ژمارەی پارچەو ڕەگەزو خاوەندارێتی زەویەكەو ئەو ڕووبەرەی زیادەڕەوی كراوەتە سەر لەگەڵ جۆری زیادەڕەویەكە .(ئەگەر زەوییەكە تۆماری هەبێت) 
ب ــ نەخشەی پارچە زەویەكە كەڕووبەروو جۆری زیادەڕەویەكەی لەسەر دیاری كرابێت . .(ئەگەر زەوییەكە تۆماری هەبێت)
ج ــ دیاریكردنی ناو وناونیشانی زیادەڕەوكارو پەیوەندی بەزەویەكەوە (وەك ناوی چواری وشوێنی دانیشتنی زیادەڕەوكار و ئایا خاوەن مافی بەكارهێنانی زەویەكەیە یاخود موڵكی پەتیە یاخود خاوەن عقد یا بڕیاری دابەشكردنە یاخود هیچیان ) ئەگەر زانرا.
د ــ پێویستە لەسەر سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان بەتایبەتی بەشە كشتوكاڵیەكان كە هاوكاری تەواوی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان وئاوەدانكردنەوە نیشتەجێكردنی سلێمانی  بكات بەمەبەستی جێبەجبێكردنی ئەم میكانیزمە .
    
 ه ــ ئاراستەكردنی دۆسیەكە بۆ یەكەی ئیداری پەوەندیدار بۆ ئەوەی ئەویش پاڵپشت بەبڕگەی شەشەم لەمادەی هەشتەم لەیاسای ڕێگاوبانە گشتیەكانی ژمارە 3 ساڵی 2012 دوای وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی و اصولی كەلەماددەكەدا دیاریكراوە كاری پێویست ئەنجام بدات بۆ لابردنی زیادەڕەویەكە بەوشێوەیەی لە بڕگەی(یەكەم/ج) دیاریكراوە . لەلایەكی تر پێویستە فەرمانگەی رێگەوبان و شارەوانی سكاڵا لەدژی زیادەڕەوكار تۆمار بكات لەرێگەی(بنكەی پۆلیس، داواكاری گشتی، دادگای لێكۆڵینەوە) بۆ ئەوەی زیادەڕەوكار سزایەكی جینائی بدرێت 
چوارەم / ڕێكاری یاسایی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دیاردەی زیادەڕەوی لەدەرەوەی سنوری شارەوانییەكان و دەرەوەی سنوری قەدەغەكراوی شارەوانییەكان بۆ سەر زەوییە كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵییەكان
أ ــ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە سنوری سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە كشتوكاڵییەكان وسنوری بەشە كشتوكاڵیەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیە كشتوكاڵییەكان  بۆ چاودێریكردنی زەویە كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵیەكان ( موڵكی پەتی ومافی بەكارهێنانی هاووڵاتیان یاخود زەویە میریەكان )وەك زەوی ( كشتوكاڵی و لەوڕگاو دارستان و بەردەڵانی )  كاری ئەم لیژنەیە بریتی یە لەم ئیجرائاتانەی لای خوارەوە :
1 ــ چاودێری كردن و دیاریكردنی ئەو زیادەڕەویانەی كەدەكرێتە سەر زەوی كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵی (موڵك یان زەویەكانی موڵكی وەزارەتی دارایی و ئابوری ) ئامادەكردنی نەخشیەك و دیاریكردنی زیادەرەوییەكە بەڕەنگی سور لەسەر نەخشەكە لەگەڵ دیاریكردنی جۆری زیادەڕەوییەكە ئایا زیادەڕەویەكە( باخە یا خانوو یا سیاج یا كارگە یان گەنجینە… هتد) لەگەڵ دیاریكردنی ناو و ناونیشانی كەسی زیادەڕەوكار و ژمارەی پارچە زەوی و كەرت و پەیوەندی زیادەڕەوكار بەزەویەكەوە ئایا ( خاوەن مافی بەكارهێنانی زەویەكەیە یاخود موڵكی پەتی یاخود خاوەن گرێبەست یان بڕیاری دابەش یاخود هیچیان ) هەموو ئەم زانیاریانە پێویستە لەكۆنوسێكدا ڕێكخرابێت و لەلایەن ئەو لیژنەیەوە واژۆ بكرێت كە كاری چاودێری كردنەكە ئەنجام ئەدەن . 
2 ــ دوای ئەو ڕێكارەی كەلەبڕگەی (چوارم/أ) ئاماژەی پێ دراوە پێویستە لەسەر لیژنەی چاودێری زیادەڕەویەكە بەزوترین كات بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و یەكەی ئیداری ناوچەكە ئاگاداربكاتەوە بەناردنی ئەو دۆسیەیەی كەبۆ زیادەڕٍەویەكەی ڕێكخستووە بۆ ئەوەی ئیجرائاتی یاسایی پێویست بگیرێتە بەر لەدژی كەسی زیادەڕەوكار وەك (هەڵوەشاندنەوەی گرێ‌ بەست یاخود بڕیاری دابەشی كەسی زیادەڕەوكار یاخود هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتی و مافی بەكارهێنانی زەویەكە بەپێ‌ ی بڕیارەكانی ژمارە ( 854 ساڵی 1978 و 1253 ساڵی 1985 و 397 ساڵی 1990 و بڕگەی (ب) لەمادەی (13) لەیاسای ژمارە 117 ساڵی 1970)هەروەها وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی پێویست بەپێ‌ ی مادەی (10) لەیاسای ژمارە 53 ساڵی 1976 لەڕێگای یەكەی ئیداری ناوچەكەوە . 
3 ــ پێویستە لەسەر بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بێجگە لەو ڕێكارە یاساییانەی كەلەبڕگەی (2) باسكرا  ڕێ وشوێنی یاسایی بگرێتەبەر بەم شێوەیەی خوارەوە .
أ ــ تۆماركردنی سكاڵا  لەبنكەی پۆلیس لەسەر زیادەڕەوكار .
ب ــ ئاگاداركردنەوەی سەرۆكی یەكەی كارگێڕی ناوچەكە و داواكردن لێ‌ ی بەوەرگرتنی ڕێكاری یاسایی پێویست بەلابردنی زیادەڕەویەكە بەپێ‌ ی مادەی (10) لەیاسای ژمارە 53 ساڵی 1976 . 
ج ـ پێویستە لەسەر سەرۆكی یەكەی كارگێڕی پاڵپشت بە مادەی (10) لەیاسای ژمارە 53 ساڵی 1976 وەبڕیاری ژمارە (548 ساڵی 1979 ) بڕیار دەربكات بەمەبەستی لابردنی زیادەڕەویەكە لەماوەیەكدا كە لە (24 كاتژمێر كەمتر نەبێت و لە 72 كاتژمێر زیاتر نەبێت ) وە زیادەڕەوكار ئاگاداربكرێتەوە بە لابردنی زیادەڕەویەكە لەسەر خەرجی خۆی و ئەگەر زیادەڕەوكار لەماوەی پێویست دا هەڵنەسا بەلابردنی زیادەڕەویەكە پێویستە سەرۆكی یەكەی ئیداری بەهەماهەنگی  كشتوكاڵی ناوچەكە  هەستێت بەجێبەجی كردنی بریاری لابردنی زیادەڕەوییەكەو زیادەڕەوییەكە لابەرێت و زەوییەكە بگێڕێتەوە بۆ باری پێش زیادەڕەوییەكە ، پێویستە فەرمانگەی كشوكاڵی ناوچەكە هاوكاری تەواوی سەرۆكی یەكەی ئیداری ناوچەكە بكات و نوێنەری ئامادەبێت لەكاتی لابردنی زیادەڕەویەكە لەلایەن یەكەی كارگێڕی ناوچەكە وە و لەم كاتەدا یەكەی ئیداری ناوچەكە ئەم زیادەڕەویە لەسەر خەرجی زیادەڕەوكار لادەبات و بەپێ‌ ی یاسای ( تحصیل الدیون الحكومیە ) ئەگەڕێتەوە سەر زیادەڕەوكار بۆ وەرگرتنی ئەو خەرجیە لەتێچوی لابردنی زیادەڕەویەكەدا خەرج كراوە . 
ه ــ ــ لەكاتی كەمتەرخەمی یەكەی كارگێڕی یاخود بەڕێوبەری كشتوكاڵ یان لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی پەیوەندیدار یاخود لیژنەی پێكهێنراو بۆ لابردن و چاودێریكردنی زیادەڕەویەكە لەئەركی بەرەنگار بوونەوە و لابردنی زیادەڕەوی سەرەڕای ئەو ڕێ و شوێنە یاساییەی كەلەبڕیاری ژمارە (1181 ساڵی 1982) ئاماژەی پێكراوە كەئەویش سزای بەندكردنە دوای وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی پێویست كەلەبڕیارەكەدا هاتووە ( یعاقب رئیس الوحدە الاداریە ومدیر البلدیە الژی یپبت عدم قیامه بواجبات المنصوص علیها فی هژا القرار كل چمن اختصاصه بالحبس مدە لاتقل عن ستە اشهر ولاتزید علی پلاپ سنوات وتچاعف هژه العقوبە فی حالە العود) سەرەڕای ئەو سزایە پێویستە سزایەكی ئیداریش بدرێت كەیاسای ( قانون اچباگ موڤفی الدولە) ئاماژەی پێداوە و لەكارەكەی دووربخرێتەوە .  
پێنجەم / ڕێكاری یاسایی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دیاردەی زیادەڕەوی و نەهێشتنی زیادەڕەوی لەسەر شوێنەوارو سنوری قەدەغەكراوی زەویەكانی ئاو و كارەبا شوێنەوار 
1 ــ پێویستە لەسەر  فەرمانگەكانی  ئاو و كارەبا و شوێنەوار  سنوری قەدەغەكراوی زەوییەكانی ئاو و كارەبا و شوێنەواری خۆیان دیاری بكەن و گشتاندنی بۆ بكەن بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان وەك (شارەوانی و كشتوكاڵ و ئیدارەی ناوچەكان )بەدەستنیشانكردنی زەوییە قەدەغەكراوەكانیان .
2 ــ لە فەرمانگەی شوێنەوار ئاو و كارەبا لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ چاودێریكردن و لابردنی ئەو زیادەڕەویانەی كەكراوان و دەكرێنە سەر شوێنەوارەكان و قەدەغەكراوەكانی ئاوو كارەبا و لیژنەی ناوبراو هەڵدەستێت بە چاودێریكردن و دەستنیشان كردنی ئەو زیادەڕویانەی كە دەكرێتە سەر شوێنەوارەكان وو سنوری قەدەغەكراوەكانی ئاو وكارەبا هەریەك بەپێ‌ ی پەیوەندی وە لەكاتی هەوڵدانی زیادەڕەوی یاخود ئەنجامدانی زیادەڕەوی لەسەر شوێنەوارەكان و سنوری قەدەغەكراوەكانی ئاو و كارەبا  پێویستە دەستبەجێ‌ فەرمانگەكەی خۆی ئاگاداربكاتەوە وە دەبێت لەلایەن فەرمانگەكەی خۆیەوە كەشفی مەیدانی شوێنی زیادەڕەویەكە بكات و بەكۆنوس و هێڵكاریەك كە تێیدا جۆری زیادەڕەویەكە دیاری دەكرێت بەنوسراوێكی ڕەسمی ئاگاداری سەرۆكی یەكەی كارگێڕی پەیوەندیدار بكات و داوای لێبكات بەلابردنی زیادەڕەویەكە وە پێویستە لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندیدار هەماهەنگی تەواوی سەرۆكی یەكەی كارگێڕی بكات بۆ لابردنی زیادەڕەویەكە وە سەرۆكی یەكەی كارگێڕی هەمان ئەو ڕێكارانەی لە بڕگەی(یەكەم/ج) ئەم نوسراوەدا هاتووە پەیڕەو بكات بۆ لابردنی زیادەڕەوییەكە. لەهەمان كاتدا لەلایەن بەشی یاسای فەرمانگەی  شوێنەوارو ئاو و كارەبا بەپێی پەیوەندیان سكاڵا لەسەر كەسی زیادەڕەوكار تۆماردەكرێت لە(پۆلیس، داواكاری گشتی، دادگای لێكۆڵینەوە)  
3 ــ پێویستە لەسەر سەرۆكی یەكەی كارگێڕی بڕیار دەربكات بەمەبەستی لابردنی زیادەڕەویەكە لەماوەیەكدا كە لە (24 كاتژمێر كەمتر نەبێت و لە 72 كاتژمێر زیاتر نەبێت ) وە زیادەڕەوكار ئاگاداربكرێتەوە بە لابردنی زیادەڕەویەكە لەسەر خەرجی خۆی وەئەگەر زیادەڕەوكار لەماوەی دیاریكراودا كاری نەكرد بۆ لابردنی زیادەڕەویەكە پێویستە لەسەر فەرمانگەی شوێنەوارو ئاو یان كارەبای ناوچەكە هاوكاری تەواوی سەرۆكی یەكەی ئیداری بكات وە نوێنەری ئامادەبێت لەكاتی لابردنی زیادەڕەویەكە لەلایەن یەكەی كارگێڕی ناوچەكە وە وە لەم كاتەدا یەكەی ئیداری ناوچەكە ئەم زیادەڕەویە لەسەر خەرجی زیادەڕەوكار لادەبات و بەپێ‌ ی یاسای ( تحصیل الدیون الحكومیە ) ئەگەڕێتەوە سەر زیادەڕەوكار بۆ وەرگرتنی ئەو خەرجیە لەتێچونی لابردنی زیادەڕەویەكەدا خەرج كراوە .
4 ــ لەكاتی كەمتەرخەمی یەكەی كارگێڕی یاخود بەڕێوبەری شوێنەوارو ئاو وكارەبای فەرمانگەی پەیوەندیدار یاخود لیژنەی پێكهێنراو بۆ لابردن وچاودێریكردنی زیادەڕەویەكە لەئەركی بەرەنگار بوونەوە ولابردنی زیادەڕەوی ڕوبەڕەی لێپرسینەوەی یاسایایی دەبێت  و لەكارەكەی دوور دەخرێتەوە.