وڵاتی عێراق، یەكێكە لەو وڵاتانەی تا ئێستا نەیتوانیوە، سود لە هۆیەكانی گواستنەوە لەڕێگەی هێڵەئاسنینەكانەوە ببینێت،لەئێستاشدا حكومەتی عێراقی لەجێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی هێڵی نیشتمانی یە، تا بتوانێت لەڕێگەی شەمەندەفەرەوە گەشتە وشكانییەكانی دەستپێبكات، بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق گرێبەستێكی بۆكڕینی (10)شەمەندەفەر لەگەڵ وڵاتی چین دا ئیمزاكردووە”.
ناوەندی هەواڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، لەزاری ( عبدولستار موحسین)، بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای هێڵەكانی ئاسن لەوەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بڵاویكردۆتەوە” وەزارەتی گواستنەوە بەبەهای (115) ملیۆن دۆلار، ئیمزای كڕینی (10) شەمەندەفەری لەگەڵ چیندا ئەنجامداوە و بڕیارە ساڵی داهاتوو (2) شەمەندەفەریان بگاتە عێراق”.
وتیشی” ئەو شەمەندەفەرانە تایبەتمەندی خۆی هەیە و خێراییەكەیان لەنێوان (120-160) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا”.