لە عەممانی پایتەختی ئوردن كۆنگرەی ئابوری عێراق و ئەندۆنوسیا بەڕێوەچوو، بەگوێرەی زانیاریەكانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن لەو كۆنگرەیەدا (18) كۆمپانیای ئەندۆنوسی بەشداریكردووە.
كۆنگرەی ئابوری عێراق و ئەندۆنوسیا تایبەت بە بوارەكانی گواستنەوەی گشتی و هێڵی شەمەندۆفێر و تەكنەلۆژیا و نەوت و جوڵەی بازرگانی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
عێراق رایگەیاند دەیەوێت لەرێگەی چالاكی ئابوری لەو جۆرەوە كۆمپانیاكانی ئەندۆنوسیا بانگهێشتی عێراق بكات بۆ ئەوەی بەشداری لە وەبەرهێناندا بكەن.