بە چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە هاوكاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،كۆمپانیای عێراق تەقەدوم هەڵدەستێت بە رێكخستنی نۆیەمین پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی كە بڕیارە رۆژی 20بۆ 23-11-2013 لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
پێشانگاكە سەرجەم بوارەكانی خۆراك و تەكنەلۆژیا و سەرجەم كەرەستە بازرگانی و پیشەسازیەكان لەخۆدەگرێت.
لە پێشانگاكەدا زیاتر لە 2000 كۆمپانیا ی نۆزدە وڵاتی جیهان بەشداری دەكەن و چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی كۆمپانیا جیهانیەكان تا كاتی كردنەوەی پێشانگاكە رو لە زیادبون بكات
هاوكات بڕیاریشە بۆ یەكەمین جار كە یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی عێراق ئامادەی پێشانگاكە ببن
كردنەوەی ئەم پێشانگایەش لەكاتێكدا كە لە ئێستادا نۆژەنكردنەوەی بینا پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی كاری نۆژەنكردنەوە تێیدا بەردەوامەو تاوەكو ئێستاش بەرەوپێشچونێكی باشی بەخۆیەوە بینیوە
بەشێك لە شارەزایانی ئابوریش پێیانوایە كردنەوەی پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی
گرنگی خۆی لەدەبێت لە بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابوری لە هەرێمدا
چاوەڕوانیش دەكرێت پێشانگا نێودەوڵەتیەكەی سلێمانی ببیتە یەكێك لە باشترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەرێمدا
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ 30-10-2013 سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای رێكخەری پێشانگاكەدا كۆبویەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكاریەكانەوە كرا.
رۆژی 20-11-2013 نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەكرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.