دەیەوێت كۆمپانیا جیهانیەكان لە كێڵگە نەوتیەكیانیدا كار بكەن

كۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازە كۆمەڵێك گرێبەستی سەرنجڕاكێش بۆ كۆمپانیا جیهانییەكان بخاتەڕوو تاوەكو لە كێڵگە نەوتییەكانی كار بكەن.
ئەو گرێبەستانە بەهاكەیان دەگاتە 100 ملیار دۆلار و بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
مەهدی حوسێنی، راوێژكاری وەزیری نەوتی ئێران، دەڵێ “تاران گرێبەستی كڕینی بەرهەمێنانی ئێستای، كە رێگە بە كۆمپانیا بیانییەكان دەدات یەدەگەكانی لە دەفتەری خۆیدا تۆمار بكات هەڵدەوەشێنێتەوە، یاخود پشكی هەبێت لە پرۆژەكانی ئێران”.
حوسێنی ئامادەكاری بۆ گرێبەستی نوێ دەكات، كە ‌ببنە مایەی قازانج بۆ هەردوو لایەن‌ و پێشبینی دەكرێت لە مانگی ئاداری داهاتوو لە لەندەن زانیارییەكانی ئاشكرا بكرێن.
راوێژكاری وەزیری نەوتی ئێران راشیگەیاندووە “كۆمپانیا گەورەكان چ ئەمریكی بن یاخود ئەورووپی سوودمەند دەبن”.
هەفتەی رابردوو كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایكرد ئەوان لەگەڵ بریكارە كۆنەكان لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی نرخی نەوتی ئێستایان دابەزێنن، بەمەرجی سووككردنەوەی سزا ئابوورییەكانی رۆژئاوا. 
ئەو هەنگاوەی حكومەتی ئێران پێشبینی دروستبوونی ململانێی ئابووری لە بازاڕەكانی لێدەكرێت، بۆ ئەوەی هەموویان پشكیان بەر بكەوێت، كە هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی داواكارییەكانی نەوتی ئێران، كە بەهۆی سزاكانەوە بەرەو پاشەكشێكردن هەنگاو دەنێت