كاری كۆمپانیاكانی ژاپۆن نیكی-یان بوژاندەوە

دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو پاشه‌كشێی تۆماركرد، هیمای نیكی بۆ پشكه‌ ژاپۆنییه‌كان توانی بوژانه‌وه‌یه‌كی هۆشدار به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت‌و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجامه‌كانی كاری كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌وە هەیە‌.
نیكی توانی به‌رێژه‌ی سه‌دا 2.2 پێشبكه‌وێت‌و كۆی گشتی خاڵه‌كانیشی بگه‌نه‌ 14396.04 خاڵ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوو نزمترین ئاستی تۆماركرد و به‌رێژه‌ی 2.8 له‌سه‌دا پاشه‌كشێی كرد‌، نزمترین ئاستی له‌بۆرسه‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد‌و خاڵه‌كانیشی له‌ رۆژی هه‌ینی گه‌یشتبووه‌ 14088.19 خاڵ.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بوژانه‌وه‌ی نیكی هیمای تۆپكسی فراوانیش گه‌شه‌سه‌ندنی تۆماركرد و 1198.36 خاڵی تۆماركرد، قه‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كه‌شی له‌و بۆرسه‌یه‌ گه‌یشتنه‌ 2.32 ملیار پشك.