كۆمپانیای ئاسیا سێڵ رایگه‌یاند سكاڵا له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید خاوهنیگروپی كۆمپانیاكانی نالیا‌و كه‌ناڵه‌كانی “ئێن ئارتی” تۆمارده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندبوو له‌رێگه‌ی مۆبایلی ئاسیاسێله‌وه چاودێری كراوه پێش ئه‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر.
كۆمپانیای ئاسیا سێڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی “كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە كاتێكدا دژی هەر كارێكی تووندوتیژی‌و نایاساییە، لە هەمانكاتدا زۆر بەتووندی وتەكانی شاسوار عەبدولواحید رەتدەكاتەوەو بە تەشهیرو تۆمەتباركردنێكی ناڕەوا لە دژی ئاسیاسێڵی لە قەڵەم دەدات”
راشیگەیاندووە داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەكات‌و هەموو رێكارێكی یاسایی لەدژی دەگرێتەبەر.
ئێوارەی شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2013 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیوی ژماره ڕه‌شدا، له‌نزیك چاڤی لاند له‌سلێمانی ته‌قه‌یان له‌شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا و خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی كرد به‌و هۆیه‌شه‌وه برینداربوو.
دوای هێرشه‌كه شاسوار عه‌بدولواحید به كه‌ناڵی “رووداو” ی راگه‌یاند له‌رێگه‌ی مۆبایلی ئاسیاسێله‌وه چاودێریی كراوە تاوەكو گەیشتووەتە ئەو شوێنەی تەقەی لێكراوە.