به‌هۆی تازه‌كردنه‌وه‌ی خاڵبه‌ندی دامه‌زراندن و دواكه‌وتنی ناردنی میلاكی چه‌ند فه‌رمانگه‌و ده‌سته‌یه‌ك، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ناوی دامه‌زراوانی هه‌رێمی كوردستان راناگه‌یه‌ندرێت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌دان و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
سیروان محه‌مه‌د محێدین، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان به رایگه‌یاند: بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی دامه‌زراوانی فه‌رمانگه‌كان له‌هه‌ردو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆی تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك خاڵبه‌ندی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و كه‌مئه‌ندامن، دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ده‌زگاكانی حكومه‌ت و نه‌هاتنی میلاكی چه‌ند فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌تێك، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زراوه‌كاندا دوابكه‌ون.
وتیشی: “ئێستا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماری هه‌ولێرین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته بچوكه ده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ین و ئه‌و فه‌رمانگه‌و ده‌ستانه‌ی میلاكیان نه‌ناردوه فشاریان بخه‌ینه‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی میلاكیان بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌كان رابگه‌یه‌نین”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و گرفته له‌هه‌ریه‌كه له‌پارێزگای هه‌ولێر بوونی هه‌یه‌و پێشبینی ده‌كه‌ین له سلێمانیش هه‌مان گرفت هه‌بێت.
بڕیاره ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستان 17 هه‌زار كه‌س له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت دابمه‌زرێن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها ناوی مامۆستایان راگه‌یه‌ندراوه و ئه‌وانی دیكه ماونه‌ته‌وه.
سەرچاوە : خەندان