ئه‌گه‌ر به‌درێژایی نیوه‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نتان، بۆ كڕینی گۆشت، پاره‌تان خستبێته گیرفانی پیشه‌سازیی ئاژه‌ڵدارییه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره نیوه‌كه‌ی تری ته‌مه‌نیشتان خه‌ریكی پاره خه‌رج كردن بن بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی و ده‌وا و ده‌رمان، له‌كاتێكدا ئه‌وه سه‌لمێندراوه، كه مرۆڤ هیچ پێویستییه‌كی فیزیكی به‌خواردنی گۆشت نییه، كه‌چی «مرۆڤه‌كان گۆشت ده‌خۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستی تامكردنیان داوای ده‌كات» سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌و وێڕای هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستماندایه، ته‌نها سێ هۆكار هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه مرۆڤێك له‌سه‌ر گۆشت خواردن به‌رده‌وام بێت:
– گرنگی به‌ته‌ندروستی شه‌خسی خۆی نادات.
– بۆی گرنگ نییه، كه ئاژه‌ڵه‌كان له‌پێناوی نه‌وسی ئه‌ودا چ ئازارێك ده‌چێژن.
– خه‌مساردو بێئاگایه له‌تێكچوونی سیستمی ژینگه‌یی، به‌هۆی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی گۆشته‌وه.
له‌وه‌شه‌وه مه‌به‌ستمه زیاتر ئاماژه به‌زیانه‌كانی گۆشت بكه‌م، بۆ ته‌ندروستی تاكه‌كان و ئه‌و دڕنده‌یی و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان پیاده ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆشت.
1. گۆشت كاربۆهیدراتی تێدا نییه.
2. رێژه‌ی پرۆتینه‌كه‌ی زۆر زیاتره له‌و رێژه‌یه‌ی كه له‌شمان پێویستێتی.
3. چه‌ورییه‌كی زۆری هه‌یه.
4. ئاخنراوه بهكۆلیسترۆڵ كه هۆكاری سه‌ره‌كی گیرانی خوێنبه‌ره‌كانه (ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و له‌ئاكامیشدا جه‌ڵته‌ی دڵ).
5. گۆشت باشترین په‌ناگه‌یه بۆ به‌كتریا بكوژه‌كان، چونكه گۆشت داپۆشه‌رێكی زۆر باشه «هه‌موو میكرۆب و بهكتریایهكیش به‌كوڵاندن نامرێت».
6. گۆشت باشترین هۆیه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان (ئه‌و راستییه‌ی كه له‌مێژه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO سه‌لماندووێتی).
7. خۆراكه گۆشتییه‌كان زیاترین رێژه‌ی ژه‌هره چێوهییهكان (Environmental toxins)یان تێدایه.
8. گۆشت، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان سووته‌مه‌نی یان وزه‌ی پێویست بۆ له‌ش به‌رهه‌م ناهێنێت و بۆ ههرهسبوون و ئاوێته‌بوون وزه‌یه‌كی زۆری له‌شیشمان به‌فیڕۆ ده‌دات.
9. ئاژه‌ڵه‌كان (ماڵات) له‌زۆربه‌ی وڵاتان به به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌كی زۆری (Antibiotic) و (Hormone)ه‌كان و چه‌ندین ده‌رمانی تر به‌خێوده‌كرێن، تاكو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا قه‌ڵه‌وبن، ئێمه‌ش له‌ڕێی خواردنی ئه‌و گۆشته‌وه، هه‌موو ئه‌و مادانه ده‌خه‌ینه ناو له‌شی خۆمانه‌وه.
10. گۆشت میكانیزمی به‌رگریی له‌شمان تووشی (Stress) ده‌كات. دوای خواردنی گۆشت، ژماره‌ی خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌شی ئێمه ئالووده به‌ژه‌هر بووه.
11. ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه سه‌ر ده‌بڕدرێن، دوای مردنیان، سووڕی خوێنیان ده‌وه‌ستێت، ئه‌و شله په‌مه‌ییه‌ی كه ئێوه له‌كاتی خواردنی ستیك یان گۆشتی سووركراوی مانگا لهقاپهكانتاندا ده‌یبینن، بریتییه له‌خڕۆكه سووره‌كانی خوێنی ئه‌و ئاژه‌ڵه كه مهییوهو چه‌ند ماده‌یه‌كی تر كه له‌خوێنیدا شی بوونه‌ته‌وه.
12. گۆشت رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م (Fiber)ی تێدایه، بۆیه ده‌بێته هۆی ئازاری كۆڵۆن یان قهبزییهكی مه‌ترسیدار له‌مرۆڤدا. به‌هۆی ئه‌و گوشاره زۆره‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ریخۆڵه بۆ ده‌رهاویشتنی پاشه‌ڕۆی توند‌و بێ فایبه‌ر، شاڵاوێكی به‌كتریایی بۆ ناو سوڕی خوێن ده‌ست پێده‌كات.
13. ئامۆنیا (Ammonia) یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی كه گۆشت له‌له‌شدا دروستی ده‌كات «میكانیزمی به‌رگریی له‌شی مرۆڤیش وه‌كو ژه‌هر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌دا ده‌كات».
14. هه‌موو ئه‌و ماده زیاده‌و ناپێویستانهی كه گۆشت دروستیان ده‌كات، بارێكی قورس ده‌خه‌نه سه‌ر گورچیله‌كان. لای مرۆڤه گۆشتخۆره‌كان، گورچیله ناچاره سێ هێنده‌ی حاڵه‌ته سروشتییه‌كه‌ی خۆی كار بكات، تاكو بتوانێ زیاده ژه‌هراوییه نایترۆجینییهكان له‌له‌شیان ده‌ربكات.
15. گۆشت پڕیه‌تی له(Parasites) مشه‌خۆره‌كان، بۆیه هه‌میشه خه‌ڵك راده‌سپێردرێت، كه گۆشت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بكوڵێنن، چونكه له‌وانه‌یه به‌مجۆره به‌كتریایه‌كی زیاتر له‌ناوبچێت «به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئه‌و كوڵانه زۆره‌ش خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان چالاك ده‌كات».
16. له‌كاتی كوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كاندا، رێگرتن له‌تێوه‌گلانی گۆشت له‌گه‌ڵ پیسایی و میزی ئاژه‌ڵه‌كان «كارێكی مه‌حاڵه» له‌وانه‌یه ئه‌م دیمهنانهتان به‌چاو نه‌بینیبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه وایه «به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ریخۆڵه له‌كاتی ده‌رهێنانی هه‌ناوی ئاژه‌ڵه‌كه، زۆرجار ئه‌و پاشه‌ڕۆیه‌ی ناو ریخۆڵه‌كان و میزه‌ڵدانی، یان ئه‌و شوێنانه‌ی له‌شی كه تووشی هه‌وكردن بووه، به‌سه‌ر هه‌موو لاشه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌دا ده‌ڕژێت» ئێوه‌ش هه‌رگیز ناتوانن به‌كوڵاندن، كاریگه‌ریی ئه‌و پاشه‌ڕۆیانه له‌سه‌ر گۆشت لابه‌رن.
17. هه‌ر له‌گه‌ڵ مردنی ئاژه‌ڵه‌كه، كرداری شیبوونه‌وه (Analysis) له‌هه‌موو خانه‌كانی له‌شیدا ده‌ست پێده‌كات. له‌ڕاستیدا گۆشته‌كه به‌ره‌و گه‌نین یان رزان ده‌ڕوات و سات له‌گه‌ڵ سات ره‌نگ و بۆنی ده‌گۆڕێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی شایه‌تی پڕۆسه‌كه به‌گشتی بن ئه‌و گۆڕانانه ده‌بینن، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆشت به‌ڕه‌نگی سه‌وز یان خۆڵه‌مێشی نافرۆشرێت، كرداری تێكه‌ڵكردنی جۆره‌كانی ده‌واو ده‌رمانی كیمیایی و ره‌نگیی بۆ ناو گۆشت ده‌ست پێده‌كات، تاكو له‌ڕواڵه‌تدا ره‌نگه سووره‌كه‌ی پارێزراو بێت (ئه‌مه لهكوشتارگه گه‌وره‌كانی ئاژه‌ڵدا روو ده‌دات).
18. گۆشت، دوای گه‌شتێكی دوور‌و درێژ له‌ناو ریخۆڵه‌ی مرۆڤدا بۆگه‌ن ده‌بێت و ده‌ڕزێت، چونكه كۆئه‌ندامی هه‌ره‌سی مرۆڤ بۆ شیكردنه‌وه‌و ههرهسكردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ دروست نه‌كراوه.
19. كاتێك ئاژه‌ڵ ده‌كوژرێت، پرۆتینه‌كانی له‌شیشی تووشی مه‌یین ده‌بێت و ماده‌یه‌ك به‌ناوی تۆماین (ptomaine) پێكدێت (ئالكالیسه ئۆرگانیكهكان كه وه‌كو ژه‌هرن و به‌هۆی بۆگه‌نبوونی به‌كتریاكان له‌سه‌ر ماده ئهزۆتییهكان دروست ده‌بێت).
20. ئه‌مه وێنایه‌كی زۆر هه‌ڵه‌و مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه، كه گوایه گۆشتی بازاڕ له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه چاودێریی كراوه، له‌ڕاستیدا خێرایی به‌رهه‌مهێنانی گۆشت ئه‌وه‌نده زۆره، كه را‌گرتن و به‌دره‌نگ خستنی ئه‌و كه‌رته به‌بیانووی چاودێرییه‌وه، زیانێكی ئابووریی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رمایه‌داره‌كان لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه چاودێریكردنی وردی هه‌موو ئه‌و مشه‌خۆرو خۆراكانه‌ی كه به‌چاو نابینرێن، له‌سه‌ر لاشه‌ی مردووی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و ئاژه‌ڵانه، شتێكی مه‌حاڵه!.
21. گۆشت ماده‌یه‌كی (Acid) ترشییهو ورووژێنه‌ری ده‌ردراوه‌كانی گه‌ده‌یه. ههرهسكردنی گۆشت ده‌بێ به‌ده‌ردانی ئه‌نزیمی (Pepsin) له‌گه‌ده‌دا ده‌ست پێبكات، به‌ڵام بوونی به‌ز یان چه‌وریی ئاژه‌ڵ له‌گه‌ده‌دا، ناهێڵێت ئه‌و ئه‌نزیمه بڕژێت و كرداری هه‌ره‌سكردن تێكده‌دات. به‌پێچه‌وانه‌وه، چه‌وری رووه‌كی و پرۆتینی رووه‌كی زۆر به‌ئاسانی هه‌ره‌س ده‌بێت و ئه‌نزیمێكی زۆر به‌هێزی ناوێت.
22. (Uric acid)ی ناو گۆشت ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌ردی گورچیله، هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه، له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه خواردنی گۆشتیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
23. ئێستا زانایان تاڕاده‌یه‌ك هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه گۆشتی بر‌ژاو، یان به‌وته‌ی خۆمان «كه‌باب و تكه» له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوونن به‌چه‌ندین جۆر شێرپه‌نجه، چونكه ماده ژه‌هراوی و زۆر مه‌ترسیداره‌كانی وه‌كو «هیترۆسایكلیك» یان (HCA) «هایدرۆكاربۆن» و «ئاكرۆلیین» كه به‌شێوه‌ی سروشتی لهگۆشتدا نین، به‌هۆی برژاندن و كوڵاندن و سوورهوكردنییهوه له‌سه‌ر ئاگر دروست ده‌بن «به‌و هۆیه‌شه‌وه مرۆڤ تووشی جۆره جیاوازه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن» ئه‌ی كه‌وابوو چی له‌گۆشت بكه‌ین؟ به‌كاڵی بیخۆین؟ ناتوانین؟ خۆ ئه‌گه‌ر بوونه‌وه‌رێكی گۆشتخۆر بین ده‌بێ بتوانین بهكاڵیش بیخۆین؟!.
سه‌رچاوه:
http://worldfood.ir
http://www.iranvegetarians.com