ئه‌و هێڵی ئاسنییه‌ی كه شاری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به(ڤیلادیفستۆك)ه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌سیبریادا تێده‌په‌ڕێت، له‌ساڵانی نێوان (1892 – 1904) راكێشراوه‌و ئه‌مڕۆ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته (9436كم) واته ده‌گاته چاره‌كی پشتێنەی زه‌وی لای «هێڵی ئیستوا»وه به‌مه‌ش بۆته درێژترین هێڵی ئاسنیی جیهان.
(79) وێستگه‌ی هه‌یه
ئه‌وه‌ش بزانه، كه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌دا بڕۆیت، كه تا ئێستا زیاتر له(79) وێستگه‌ی وه‌ستانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌سه‌ر دروستكراوه، پێویستیت به (8) رۆژو (4) سه‌عات و (25) خولهك هه‌یه.