به‌ڵگه‌ی برسێتی و به‌دخۆراكی
– ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌ئاكامی به‌دخۆراكییەوە، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن (٢٠) ملیۆنه.
– ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی كه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نیا (١٠%)ی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌یخۆن، له‌مردن رزگاریان ده‌بێت (١٠٠) ملیۆن كه‌سن.
– ته‌نیا (٢٠%)ی به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ خواردن به‌كارده‌هێنرێت.
– (٨٠%)ی گه‌نمه‌شامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێته خۆراكی سهواڵ (مه‌ڕو ماڵات).
– (95%)ی به‌رهه‌می جۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته خۆراكی سهواڵ.
– (90%)ی پڕۆتینی جیا بۆوه‌ی سۆیا بۆ خۆراكی سهواڵ به‌فیڕۆ ده‌چێت.
– ئاماری قڕتێكه‌وتنی ئه‌و منداڵانه‌ی، كه له‌ئاكامی به‌دخۆراكییەوە له‌جیهاندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌هه‌ر (2.3) چركهیەکدا منداڵێكه.
– (56%)ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌رهه‌می گۆشتی مانگا ته‌رخانكراوه.
– له(10) هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌دا نزیكه‌ی (18,143) كیلۆگرام په‌تاته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌حاڵێكدا ئه‌و رووبه‌ره بۆ به‌رهه‌مهێنانی (113) كیلۆگرام گۆشت ده‌فه‌وتێ.
– بۆ به‌رهه‌مهێنانی نیو كیلۆ گۆشت، پێویستمان به زیاتر له(7) كیلۆگرام ده‌غڵ و دان و سۆیا هه‌یه.
به‌ڵگه‌ی ژینگه‌یی
– كاریگه‌ریی گوڵخانه‌یی (greenhouse effect) هۆکاری گه‌رم داهاتنی گۆی زه‌وییە.
– یه‌كه‌م هۆكاری دروستبوونی كاریگه‌ریی گوڵخانهییش، بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنە، کە به‌هۆی سووتانی نه‌وت و به‌ردو خه‌ڵووز (Fossil fuels)ه‌وەیە.
– رێژه‌ی ئه‌و سووته‌مه‌نییانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا (Fossil fuels) بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆشت، سێ هێنده زیاتره له‌و رێژه‌یه‌ی كه له‌سیستمی خۆراكی رووه‌كیدا به‌كاردێت.
– ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاكو ئێستا نزیكه‌ی (75%)ی خاكه به‌پیته‌كانی خۆی له‌ده‌ستداوه.
– (85%)ی خاكه به‌پیته‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ به ماڵات به‌خێوكردن له‌ناوچووه.
– ته‌رخانكردنی (٢٦٠) ملیۆن هێكتار (هه‌ر هێكتارێك 10 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشهیە) لهدارستانهكانی ئه‌مریكا بۆ چاندنی گه‌نمە له‌پێناو به‌خێوكردنی ماڵات و به‌رهه‌می گۆشتدا.
– رێژه‌ی ئه‌و گۆشته‌ی كه ساڵانه له‌ئه‌مریكای لاتین و باشووره‌وه دێته ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان (136) ملیۆن و (77) هه‌زارو (771) كیلۆگرامه.
– (75%)ی منداڵانی ژێر ته‌مه‌نی (5) ساڵ له‌ئه‌مریكای لاتین، تووشی به‌دخۆراكی بوون.
– ساڵانه بهفهوتاندنی به‌شێكی زۆر له‌دارستانی ناوچه گهرمێنهكان، زیاتر له(1000) چه‌شنی جۆراوجۆری گیانله‌به‌ر له‌ناوده‌چێت.
– بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر ههمبهرگێر-ێك كه ده‌یخۆن (6.25 م2) له‌دارستانه بارانییهكان له‌ناوده‌چێت.
– پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵ ده‌بێته هۆی هه‌ندێك نه‌خۆشیی وه‌ك: سالمۆنێللا (Salmonella)، ئێشێریشیا كۆلی (E. coli)، كریپتۆسپۆریدیۆم (Cryptosporidium) و زۆر نه‌خۆشی تر، كه چه‌ندین قات به‌هێزتره له‌پاشه‌ڕۆی مرۆڤ و ده‌توانێت كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌بێت.
– له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ساڵانه (13) ملیۆن و (154) هه‌زارو (178) كیلۆگرام ئه‌نتی بایۆتیك (نزیكه‌ی ٨٠%ی ئانتی بایۆتیكهكانی ئه‌و وڵاته) ده‌رخواردی سهواڵ ده‌درێت، تاكو خێراتر گه‌شه بكات و قه‌ڵه‌و ببێت. كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ئه‌نتی بایۆتیك (دژه ته‌ن) بۆ سهواڵ، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی میكرۆبگهلێك كه زۆر خۆڕاگرن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئەنتی بایۆتیكانه، لەئاكامیشدا مرۆڤ به‌هۆی خواردنی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه، وای لێدێت كه زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌یخوات، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر له‌شی نەبێت.
– گازی ئامۆنیاك كه له‌پاشه‌ڕۆی ئاژهڵەوە دروست ده‌بێت و فۆڕمه ژه‌هراوییه‌كه‌ی نایترۆجینه به‌شێوه‌ی گاز، ده‌توانێت تا (482) كیلۆمه‌تر له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه بڵاوبێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی نزیك ده‌ریا بڵاوببێته‌وه، كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاو ژیانی ماسییەكان داده‌نێت.
به‌ڵگه‌ی شێرپه‌نجه
– مه‌ترسیی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ناو ئه‌و ژنانه‌ی كه رۆژانه گۆشت بۆ خواردن به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌كاریناهێنن یان یه‌كجار له‌هه‌فته‌دا به‌كاریده‌هێنن (3.8) هێنده زیاتره.
– هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسییه له‌ناو ئه‌و ژنانه‌ی كه رۆژانه هێلكه به‌كارده‌هێنن بۆ خواردن (2.8) هێنده زیاتره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه یه‌كجار له‌هه‌فته‌دا ده‌یخۆن.
– بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌هه‌فته‌دا (٢) تا (٤) جار كه‌ره‌و په‌نیر بۆ خواردن به‌كارده‌هێنن، مه‌ترسییه‌كه (3.25) هێنده زیاتره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه یه‌كجار له‌هه‌فته‌دا ده‌یخۆن.
– زیادبوونی مه‌ترسیی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان له‌ناو ئه‌و ژنانه‌ی كه (٣) جار یان زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كدا هێلكه به‌كارده‌هێنن بۆ خواردن سێ هێنده زیاتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كه یه‌كجار له‌هه‌فته‌دا ده‌یخۆن یان هه‌ر نایخۆن.
– زیادبوونی مه‌ترسیی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات له‌ناو ئه‌و پیاوانه‌ی كه به‌رده‌وام گۆشت، په‌نیر، هێلكه‌و شیر ده‌خۆن (3.6) هێنده زیاتره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه نایخۆن.
به‌ڵگه‌ی كۆلیسترۆڵ:
– ژماره‌ی قوتابخانه پزیشكییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (120) قوتابخانه‌یه.
– به‌درێژایی (٤) ساڵ له‌كۆلیژه پزیشكییه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژانه (2.5) سه‌عات وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی خۆراك وتراوه‌ته‌وه.
– ئاشكراترین هۆكاری مه‌رگ له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ڵته‌ی دڵه.
– له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌هه‌ر (٤٥) چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
– رێژه‌ی مه‌ترسیی مه‌رگ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه، له‌ناو پیاوانی ئه‌مریكا (50%)یه.
– ئه‌و پیاوه ئه‌مریكییانه‌ی كه گۆشتی سوور ناخۆن، ته‌نها (15%)یان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی مه‌رگی ناواده ده‌بنه‌وه.
– ئه‌و پیاوه ئه‌مریكییانه‌ی كه هیچ جۆره گۆشت و هێلكه‌و شیرهمهنییهك ناخۆن، ته‌نها (4%)یان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی مه‌رگی ناواده ده‌بنه‌وه.
– ئه‌گه‌ر ئێوه خواردنی گۆشت و شیره‌مه‌نی و هێلكه به‌ڕێژه‌ی (١٠%) كه‌م بكه‌نه‌وه، مه‌ترسیی جه‌ڵته‌ی دڵیش له‌ئێوه‌دا (9%) كه‌م ده‌بێته‌وه.
– ئه‌گه‌ر ئێوه خواردنی گۆشت و شیره‌مه‌نی و هێلكه به‌ڕێژه‌ی (50%) كه‌م بكه‌نه‌وه، مه‌ترسیی جه‌ڵته‌ی دڵیش له‌ئێوه‌دا (45%) كه‌م ده‌بێته‌وه.
– ئه‌گه‌ر ئێوه هیچ به‌روبوومێكی ئاژه‌ڵی به‌كارنه‌هێنن و ته‌ركی بكه‌ن، مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵیش له‌ئێوه‌دا (90%) كه‌م ده‌بێته‌وه.
– ئاستی كۆلیسترۆڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گۆشت له‌سیستمی خۆراكییاندا هه‌یه (21 mg/dl)ه.
– ئه‌گه‌ری مه‌رگ به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه، له‌ناو ئه‌و پیاوانه‌ی كه ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنیان (210 mg/dl)ه ده‌گاته (50%).
به‌ڵگه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان
– پتر له‌نیوه‌ی سه‌رجه‌م ئاوی خواردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ به‌خێوكردنی سهواڵ به‌كارده‌هێنرێت.
– رێژه‌ی ئاوی پێویست بۆ به‌خێوكردنی یه‌ك مانگا، یه‌كسانه له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ئاوی پێویست بۆ كه‌وتنه سه‌رئاوی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی.
– رێژه‌ی ئاوی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك كیلۆ گه‌نم (94) لیتره.
– رێژه‌ی ئاوی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی نیو كیلۆ گۆشتی مانگای كالیفۆرنیا (18,927) لیتره.
– ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌روا درێژه به گۆشت خواردن بدات، پاشه‌كه‌وته نه‌وتییه ناسراوه‌كانی جیهان تا (١٣) ساڵی تر ته‌واو ده‌بێت.
– ئه‌گه‌ر مرۆڤ واز لهگۆشتخواردن بهێنێت، پاشه‌كه‌وته نه‌وتییه ناسراوه‌كانی جیهان تا (٢٦٠) ساڵی تر ده‌مێنن.
– بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كالۆری پڕۆتینی گۆشتی مانگا (٧٨) كالۆری سووته‌مه‌نی (Fossil fuels) به‌فیڕۆ ده‌درێت، كه‌چی بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كالۆری پڕۆتینی سۆیا (٢) كالۆری سووته‌مه‌نی (Fossil fuels) پێویسته.
– (33%)ی هه‌موو ماده خاوه لهكاركراوهكان (به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، كانزاو به‌رهه‌می دارستانه‌كان، هه‌روه‌ها سووته‌مه‌نی Fossil fuels) له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ته‌نها (2%)ی هه‌موو ماده خاوه لهكاركراوهكانی ئه‌مریكا بۆ پێداویستی سیستمێکی خۆراكی ته‌واو رووه‌كی ته‌رخان كراوه.
به‌ڵگه‌ی ئه‌نتی بایۆتیك
– رێژه‌ی ئه‌نتی بایۆتیكی به‌كارهێنراو بۆ خۆراكی سهواڵ، له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (55%)ه.
– ساڵی (١٩٦٠) رێژه‌ی هه‌وكردنی ستافیلۆكۆكی (staphylococci infections) کە جۆره نه‌خۆشییه‌كی پهلهوهرهو له‌به‌رامبه‌ر (پەنسیلین)دا خۆڕاگری كردووه‌و چاره‌سه‌ر نه‌بووه (13%) بووه.
– هه‌ر ئه‌و رێژه‌یه له‌ساڵی (1988)دا گه‌یشتۆته (91%).
– كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری ئه‌وروپا پێدانی ئه‌نتی بایۆتیك سهواڵی به‌شێوه باوەکەی قه‌ده‌غه كردووه.
– له‌كاتێكدا رێكخراوی پیشه‌سازی گۆشت و ده‌رمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری پشتگیریی كردن و درێژه‌دان به‌و پرۆسه مه‌ترسیداره‌ی داوه.
به‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقی
– ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌یه‌ك سه‌عاتدا بۆ خواردنی گۆشته‌كه‌یان ده‌كوژرێن (660,000) سه‌ره.
– باوترین و پڕدهرامهتترین پیشه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرێكاری كردنه لهكوشتارگهكاندا، ئەوەش له‌كاتێكدایە کە كاسپییهكه زۆرترین رێژه‌ی خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی تێدایه.
كوردستانى موىَ
وه‌رگێڕانی: سامان حه‌سه‌ن خاڵی – مهاباد
سیستمی خۆراكی بۆ ئه‌مریكای نوێ – جۆن رۆبینس (John Robbins)
www.vegsource.com