نەوت، گازپرۆمی گەیاندە هه‌ڵه‌بجه‌

كۆمپانیای‌ گازپرۆمی‌ ڕوسیا، كه‌ له‌ئێستادا له‌ناوچه‌كه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور سه‌رقاڵی‌ گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ نه‌وته‌، به‌پێی‌ پلان، ساڵانه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌دات‌و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌رقاڵی‌ داڕشتنی‌ پلانی‌ ساڵی‌ 2014یه‌ بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌.
به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری‌ سلێمانی‌ پێشوازیی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ گازپرۆمی‌ ڕوسیا‌وو وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری‌ كردووه‌، له‌دیدارێكدا كه‌ قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رپرسانی‌ ئیداری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌یبوون، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ گازپرۆمی‌ ڕوسیا ڕایگه‌یاند، وه‌ك نه‌ریتێكی‌ كۆمپانیاكه‌یان، له‌و شوێنانه‌ی‌ سه‌رقاڵی‌ كاركردنن، چه‌ندین پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزراریی‌‌و گشتی‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی‌ خۆیان، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ له‌پلانیاندایه‌ له‌بواره‌كانی‌ (گه‌شه‌پێدانی‌ تواناكانی‌ لاوان، وه‌رزش، ته‌ندروستی‌، گه‌شه‌پێدانی‌ كلتورو هونه‌ر‌و زۆر بواری‌ تر)، ساڵانه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
باسی‌ له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا بۆ داڕشتی‌ پلانی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ ساڵی‌ 2014 له‌سنوره‌كه‌دا ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن، لیژنه‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكه‌و به‌رپرسانی‌ ئیداری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌سنوره‌كه‌دا پێكهاتووه‌، وتیشی‌:”به‌پێی‌ پلانه‌كه‌مان ساڵانه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ بۆ سنوره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری‌ سلێمانی‌ وێڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌كۆمپانیاكه‌ داوایشی‌ كرد، پرۆژه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی‌ بێت له‌گه‌ڵ پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ حكومه‌تدا‌و ئه‌و پرۆژانه‌ جێبه‌جێ‌ بكرێن كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌.
پارێزگار داوای‌ له‌كۆمپانیاكه‌ مكرد، ئۆفیسی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌سلێمانی‌ بكاته‌وه‌‌و پشتیوانی‌‌و  هاوكاریی ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تیشی‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌.