ڕیكلام یه‌كێكه له‌ئامرازه‌كانی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م‌و پڕ فرۆشی كاڵاكان، هه‌رچه‌نده ڕیكلامكردن ماوه‌یه‌كی زۆره بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌ساڵانی ڕابردوو له‌هه‌رێمی كوردستاندا كۆمپانیا‌و بازرگان‌و فرۆشیاره‌كان به‌شێوازێكی زۆر ساده ڕیكلامیان بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرد، یان له‌زمانێكی دیكه‌وه وه‌ریان ده‌گێڕایه سه‌ر زمانی كوردی.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی باری ئابوری‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیادا، شێوازی ڕیكلامكردنیش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌و ئه‌وه‌ی له‌ئێستاشدا له‌كوردستاندا به‌زه‌قی ده‌بینرێت به‌كارهێنانی ئافره‌تانه بۆ ڕیكلامكردن، شاره‌زایه‌كی ئابوریش بۆچوونی وایه، به‌كارهێنانی ئافره‌ت له‌ڕیكلامه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی قازانجكردنه، كچه ڕۆژنامه‌نوسێكیش ده‌ڵێت، به‌كارهێنانی ئافره‌تان بۆ ڕیكلامكردن بازرگانیكردنه پێیانه‌وه.
(خالد حه‌یده‌ر) مامۆستای به‌شی ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی دەڵێت،كۆمپانیا‌و فرۆشیاره‌كان بۆئه‌وه‌ی ڕیكلامه‌كانیان جوان‌و سه‌رنجڕاكێش‌و ناسك بێت، هه‌وڵده‌ده‌ن ئافره‌تانی تێدا به‌كاربهێنن، پێده‌چێت ئه‌و ڕیكلامانه‌ی ئافره‌تی تێدا به‌كارده‌هێنرێت، زیاتر كاریگه‌رییان هه‌بێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی نێر، ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕیكلامه‌كه زیاتر جێگه‌ی خۆی بگرێت‌و خه‌ڵكێكی زۆر ڕوو له‌كڕینی ئه‌و به‌رهه‌مه بكه‌ن.
وتیشی:”فرۆشیار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌كانی ڕیكلام‌و به‌ده‌ستهێنانی قازانج، هاوكات بۆئه‌وه‌ی ڕیكلامه‌كه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت په‌نا ده‌باته به‌ر به‌كارهێنانی ئافره‌ت له‌ڕیكلامه‌كاندا، چونكه ڕیكلامێك كه ئافره‌تی تێدا بێت جیاوازتره له‌بوونی پیاوێك له‌و ڕیكلامه‌دا”.
لای خۆیشییه‌وه، (كۆیان هه‌ژار) ڕۆژنامه‌نوس ڕوونیكرده‌وه، پێی وایه به‌كارهێنانی ئافره‌تان بۆ ڕیكلامكردن بازرگانیكردنه پێیانه‌وه، پێویسته ئافره‌تان خۆیان ئه‌وه قبوڵ نه‌كه‌ن، چونكه ئافره‌ت له‌وه گه‌وره‌ترو پیرۆزتره.
ئه‌و خانمه ڕۆژنامه‌نوسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرجار ڕیكلامه‌كان تایبه‌ت نییه به‌كه‌ره‌سته‌ی ئافره‌ت كه چی بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ كاڵاكانیان ڕابكێشن ئافره‌تێكیش له‌و ڕیكلامه‌دا به‌شداری پێده‌كه‌ن. مامۆستا (جاسم كه‌لاری) مامۆستای ئایینی ڕایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ت جه‌سته‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه‌لتوره‌كانی پێش ئیسلام كاڵا فرۆشییان پێیه‌وه كردووه، به‌ڵام ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی زۆری به‌ئافره‌ت داوه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نی پاراستن‌و كڕین‌و فرۆشتن به‌باڵایه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، جیاواز له‌هه‌موو دین‌و كه‌لتوره‌كانی دیكه، ئاینی ئیسلام داوایكردووه ئافره‌تان پارێزراو بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ دابینبكرێت، هاوكات ئایینی ئیسلام به‌هیچ جۆرێك ئه‌وه قبوڵ ناكات پیاو له‌سه‌ر ئافره‌ت بخوات، واته ئافره‌ت بكرێته ئامڕازێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌و به‌هێزكردنی لایه‌نی ئابوری پیاو.
مامۆستا جاسم كه‌لاری بۆچوونی وایه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌كه‌ناڵه ئیسلامییه‌كانیشه‌وه ڕیكلامیان پێده‌كرێت كارێكی شیاو نییه، چونكه هۆكاری ڕیكلامكردن به‌ئافره‌تان بۆ سود بینینه له‌جه‌سته‌یان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌پیاواندا ناوبانگ ده‌كرێته پێوه‌ر واته ئه‌و پیاوانه‌ی كه ناسراون بۆ ڕیكلامكردن به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام ئافره‌تان له‌به‌ر جوانی جه‌سته‌یان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ناسراویش نه‌بن هه‌ر ڕیكلامیان پێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بازرگانیكردنه‌و ده‌رگای نه‌زانین به‌ڕووی ئافره‌تاندا ده‌كاته‌وه.
NNA