گرێبه‌ستی نه‌وت، “گرێبه‌ستێكه له نێوان ده‌وڵه‌تێك یان یه‌كێك له ده‌زگا گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تایبه‌تی بیانی (كه زۆر جار كۆمپانیا ده‌بێت) ئه‌نجامده‌درێت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی نه‌وت له‌به‌شێكی هه‌رێمی ده‌وڵه‌ته‌كه، به‌رامبه‌ر بڕێكی دیاریكراو له‌نه‌وت یان بڕێك پاره‌ی دیاریكراو، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا”.
چه‌ندین جۆر گرێبه‌ست هه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بۆ ئه‌م جۆرانه پۆلێن ده‌كرێن:
#گرێبه‌ستی ئیمتیاز (Concession or license Agreement)
#گرێبه‌ستی هاوبه‌ش (Production- Sharing Agreement)
#گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری (Service Agreement)
له‌عێراقدا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1920دا، گرێبه‌ستی ئیمتیاز له‌نێوان ده‌وڵه‌ت‌و كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه مۆر كرا، ئه‌م گرێبه‌سته كۆنترین جۆری گرێبه‌ستی نه‌وته، له‌و ساڵانه‌دا كه سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت بوو له‌عێراقدا، حكوومه‌ت چاوگه نه‌وته‌كانی به‌كۆمپانیا به‌ریتانی‌و ئه‌مه‌ریكی‌و فه‌ره‌نسیه‌كان سپارد، به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته كۆمپانیاكان مافی خاوه‌نداریه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان بۆ ماوه‌ی 75 ساڵ به‌ده‌ستهێناو هه‌موو تێچوونه‌كانی گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وتیشیان له‌ئه‌ستۆگرت، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی موڵكانه‌و به‌شێك له‌داهاتی یه‌ده‌گه‌كه وه‌ك باج.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ده‌ستگرتنی ئه‌و كۆمپانیایانه به‌سه‌ر یه‌ده‌گ‌و كه‌رتی نه‌وتدا، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌تاڵان كردنی ئه‌م سامانه سروشتییه له‌عێراقدا له‌په‌ره‌سه‌ندندا بوو، تا سه‌ره‌نجام له1968دا پێداچونه‌وه به‌كۆی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌دا كرا كه حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق له‌گه‌ل كۆمپانیا بیانیه‌كانه به‌ستبوویان‌و هه‌موویان گۆڕان به‌گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری‌و له‌و سه‌رده‌مه‌شه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق له‌گرێبه‌سته‌كانیدا “خزمه‌تگوزاری” ره‌چاو ده‌كات.
له‌گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریدا، كۆمپانیا بیانیه‌كان وه‌ك “به‌ڵێنده‌ر” ئه‌ركه له‌سه‌ری خزمه‌تگوزاریی ته‌كنیكی پێشكه‌ش بكا‌و بیره نه‌وته‌كان په‌ره پێبدات، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكه ئه‌و تێچوونانه‌ی كه كردویه‌تی وه‌ریده‌گرێته‌وه‌و هیچ به‌رپرسیاریه‌تیكی نییه له‌كاتی شكستهێنانی چالاكییه‌كه‌دا، به‌ڵام كه گه‌یشته دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت، لایه‌نی حكومه‌ت له‌بری ده‌رهێنانی هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێك بڕی 2 دۆلار ده‌دات به‌و كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
به‌ڵام به‌پێی گرێبه‌ستی هاوبه‌ش (كه زیاتر له‌كوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت)، خه‌رجی‌و به‌رهه‌م‌و داهاتی نه‌وته‌كه له‌نێوان كۆمپانیاكه‌و حكومه‌تدا به‌رێژه‌ی جیاواز دابه‌ش ده‌كرێت.
كوردستان وه‌ك زۆرێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه ئه‌ندازیارو ته‌كنیكاری ناوخۆی به‌تواناو كارگێڕ‌و پسپۆڕیی تایبه‌ت به‌نه‌وتی نییه بۆ ئه‌نجامدانی كاره، له‌به‌رئه‌وه په‌نا بۆ گرێبه‌ست كردن ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریش كۆمپانیاكانی نه‌وت هانبدات بۆ وه‌به‌رهێنان له‌كوردستاندا، ئه‌مجۆره گرێبه‌سته ده‌كات.
له‌م جۆره گرێبه‌سته‌دا داهاتی هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێك پاش ئه‌وه‌ی كرێ‌و خه‌رجی دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی لێده‌رده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به”نه‌وتی قازانج” ناوده‌برێت‌و به‌پێی رێژه‌ی دیاریكراو له‌گرێبه‌سته‌كه له‌نێوان حكومه‌ت‌و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌وه‌زاره‌تی‌سامانه سروشتیه‌كانی‌هه‌رێم ئه‌نجامی‌داوه به‌گرێبه‌ستی (به‌شداریكردنی‌به‌رهه‌م) ناسراون، له‌و جۆره‌دا به‌و پێیه‌ی (قازانجی‌به‌ڵێنه‌ده‌ر زۆره) له‌جیهاندا به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه‌و نه‌مان ده‌چێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌بێت زیاتر له‌و شوێنانه ئه‌نجامده‌درێن كه گومان ده‌كرێت نه‌وتیان تێدابێت‌و به‌رهه‌م هێنانی زۆری تێده‌چێت وه‌كو ناو ده‌ریاكان.
به‌بڕوای شاره‌زایان له‌كورت ماوه‌دا هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ندده‌بێت له‌روتێكردنی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت‌و ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستیده‌كه‌وێت، به‌ڵام بۆ درێژماوه ئه‌م جۆره گرێبه‌سته قازانجی بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان زۆر گه‌وره‌و زیاتر ده‌بێت.