به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاسایه‌ك كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستانه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه ، هێزه‌كان ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به سه‌دا80ی موچه و ده‌رماڵه‌كانیان خانه‌نشین ده‌كرێن ، كه پێشتر ته‌نیا له‌سه‌ر موچه‌ی بنهرهتیهكانیان خانه‌نشین ده‌كران.
ئیسماعیل مه‌حموود سه‌رۆكی لیژنه ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناخۆی هه‌رێمی كوردستان ، ئێمه له‌لێژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان پرۆژه‌یه‌كمان به ئیمزای ژماره‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد ، له‌كاتی ئێستا خوێنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندار (ناوخۆ و یاسایی) راپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌كراوه ، چاوه‌ڕوانین له رۆژانی داهاتوو بخرێته به‌رنامه‌ی كار.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان وتی: ئه‌و پرۆژه‌یاسایه هه‌مواركردنی یاسا خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناخۆیه و تێیدا مادده‌ی 44 له یاساكه‌دا هه‌موارده‌كه‌ینه‌وه ، تاكو بتوانین هه‌موو ئه‌و كادیر و فه‌رماندانه‌ی كه ئێستا ته‌مه‌نیان زۆره و پله‌یان كه‌مه یان پله‌یان زۆره ته‌مه‌نیان كه‌مه به سه‌دا 80ی موچه و ده‌رماڵه‌كانیان خانه‌نشینان بكه‌ین ، كه‌پێشتر به موچه‌یه‌كی كه‌م خانه‌نشین كرابوون ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێته گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ بێن پێشه‌وه و له‌وبواره خزمه‌ت بكه‌ن.
وتیشی: هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌مواركردنه ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێزه‌كانی ناوخۆ پێشتریش به موچه‌یه‌كی كه‌م خانه‌نشین كراوان ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌وانه پێشتر ته‌نیا به سه‌دا 80ی موچه‌ی بنهرهتایان خانه‌نشین كرابوون ، له‌كاتێكدا كه‌سانێكن خه‌باتیان كردووه و پێویسته ئاوڕیان لێبدرێته‌وه.
ئیسماعیل مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌و یاسایه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه ، له‌كاتی ئێستا پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنی یاسای خانه‌شینی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، به گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كه‌متر موچه‌ی خانه‌شینی مه‌ده‌نی له400هه‌زار دینار كه‌متر نابێت ، به په‌سندكردنی له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ ده‌كرێ.
سەرچاوە: خەندان