لەپێش هەڵبژاردنەکاندا ئابوری کوردستان گەشەیەکی ڕێکخراو نەبووە هەندێک لەکەرتەکانی ئابوری لە پاشەکشێدابووە بەتایبەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی بەڵام هەندێک کەرتی دیکە وەک نەوت پێشکەوتنی بەخۆیەوە دیووە.
دکتۆر محەمەد کەریم ئەندام مونتەدای ئابوری لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سایتی ژوری بازرگانی وتی” ئابوری لە هەرێمی کوردستاندا پاشکۆی سیاسەتە بۆیە پێویستە حکومەتی نوێ ئەو شێواویەی لە ئابوری پێشودا هەبووە ئەبێت ڕاستیان بکاتەوە”
وتیشی” لەدوای هەڵبژاردنەکان پێویستە کەرتی نەوت بە خۆی و قورساییەکەیەوە ئاوێتەی ئابوری هەرێمی کوردستانبێت و ئەکتیڤبێت”