چەند هاوڵاتییەك بازرگانی بە سەری مەنهۆڵەكانەوە دەكەن

لە لایەن چەند كەسێكەوە شەوانە سەری مەنهۆڵەكان بە قولاپ لێدەكەنەوە و لە سنورەكان دەیان فرۆشن.
یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بەSNN ی راگەیاندوە: لە ئێستادا سەری مەنهۆڵەكان دیار نامێنن و تا ئێستا سەری (150) مەنهۆڵ لە ماوەی یەك ساڵدا دیار نەماوە، ئەمەش  لە لایەن چەند كەسێكەوە شەوانە دەبرێن و بە شێوەی ئاسن دەیان فرۆشنەوە.
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی وتیشی: لەسەر ئەو دیاردەیەش چەند كەسێك دەستگیركراون و لێپپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە و سزاشدراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: هەر دوكانێكیش سەری مەنهۆڵەكان لە هەركەسێك بكرێت ئەوانیش توشی لێپێچینەوە دەبن و مۆڵەتی دوكانەكەیا لێ وەردەگیرێتەوە .