كەمێك پێش ئێستا لە ناوچەی كانیگۆمەی شاری سلێمانی كرێكارێك لە كاتی كاركردنیدا دیوارێك دەروخێت بەسەریدا و بە سەختی بەریندار دەبێت .
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی بە SNN ی راگەیاندوە: كرێكارێك لە كاتی كاركردنیدا دیواری بیناكە دەروخێت بەسەریدا و بە سەختی بریندار بووە و دەست بە جێ رەوانەی نەخۆشخانەی شۆرشی سلێمانی كراوە و لە ژێر چاودێری وورد دایە .
ئەو سەرچاوەیە وتیشی :” ئەو كرێكارە بە رەگەز یەزیدییە و ناوی (ع.خ.ح)، تەمەنی (27) ساڵە”.