كوەیت، 1.24 ملیار دۆلاری دیكەی وەك قەرەبوو وەرگرت

نەتەوەیەكگرتو‌وەكان 1.24 ملیار دۆلاری دیكەی وەك قەرەبوو دایە وڵاتە كوەیت، هێشتا 8.6 ملیار دۆلاری دیكەش ماوە وەریبگرێ.
لیژنەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ قەرەبووی زیانلێكەوتووان، كە تایبەتە بە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی بەهۆی داگیركردنی وڵاتی كوەیت لەلایەن عێراقەوە لەساڵی 1990 زیانیان بەركەووتووە رایگەیاند، دوێنێ هەینی 25/10/2013 بڕی 1.24 ملیار دۆلاری وەكو قەرەبوو رادەستی وڵاتی كوەیت كردووە.
لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە بارەگاكەی لە جنێفە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “تاوەكو ئێستا بڕی 435 ملیار دۆلار دراوەتەوە وڵاتی كوەیت و تەنها 8.6 ملیار دۆلاری ماوە بڕی قەرەبووی خەمڵێنراو تەواوبێت”.
لیژنەی قەرەبووكردنەوەی زیانەكان لەساڵی 1991 دامەزرا، بەو پێیەی سەر بە ئەنجو‌ومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە سەرپەرشتی سندووقی نەتەوە یەكگرتو‌وەكان دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی جەنگی عێراق ـ كوەیت، كە پارەكەی لەداهاتی فرۆشی نەوتی عێراق دابین دەكات.