هاوڵاتیه‌كی توركیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه شیری كه‌ر ده‌فرۆشێت و باس له‌وه ده‌كات خواست له سه‌ر ئه‌و جۆره شیره زیادی كردووه و ده‌ڵێت له ئێستادا 200 كه‌ری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راگرتووه و جه‌ختیش له سه‌ر سوده‌كانی شیری ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی یاڵچن هاوڵاتیه‌كی توركی دانیشتووی شاری ئانتالیایه و به كاری فرۆشتنی شیری كه‌ر و ئه‌سپ و حوشتره‌وه سه‌رقاڵه.
ناوبراو باس له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و كاره‌ی ده‌كات و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات له ساڵی ١٩٩٨ه‌وه له ئه‌نتاڵیا و بۆدروم ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی شیری كه‌ر كردووه و به گه‌شتیارانی فرۆشتووه.
محه‌مه‌د عه‌لی باسی له‌وه‌شكردووه: كاتێك له سه‌ره‌تادا ده‌چوومه نزیك ئۆتێله‌كان كه یانه‌ی شه‌وانه‌ی تێدا بوو و جاشولكه‌كه‌یان ده‌بینی به‌ده‌ستمه‌وه داوای شیری كه‌ریان ده‌كرد و ده‌یان گوت تۆزێك شیری كه‌رمان پێبده, كاتێكیش ده‌مپرسی بۆچیتانه, ده‌یان گوت زۆر سوودی هه‌یه.
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ده‌ستپێكی كاره‌كه‌یشیدا باسی له‌وه كرد كه دواتر كاتێك له كه‌ناڵه‌كانه‌وه گوێبیستی سوده‌كانی شیری كه‌ر ده‌بووم، بڕیاری به‌رهه‌مهێنانی شیره‌كه‌یمدا و ساڵی پار ده‌ستم كرد به كۆكردنه‌وه‌ی ماكه‌ر (مێینه‌ی كه‌ر).
ئه‌و پیاوه ئێستا نزیكه‌ی ١١٠ كه‌ری له كێڵگه‌كه‌یدا له ئه‌سته‌نبوڵ و له ئه‌نتاڵیا ٩٠ كه‌ر و ١٢ حوشتر و ١٠ ئه‌سپ به‌خێو ده‌كات ده‌ڵێ، كه‌ر ناتوانێت شیر زۆر بدات و كاتێك جاشێكی ده‌بێت ڕۆژانه ئه‌وپه‌ڕی ته‌نیا ١ لیتر شیر ده‌دات به درێژایی ٤-٥ مانگ و دواتر ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌بێته نیو لیتر له ڕۆژێكدا .
عه‌لی یالچن ده‌ڵێت به‌رهه‌می شیره‌كه‌ی ده‌نێرێته هه‌موو جێیه‌كی توركیا و لیتری به ٦٠ لیره واته نزیكه‌ی ٣٠ دۆلار ده‌فرۆشێت.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و به‌رهه‌می شیره به شێوه‌ی به‌فری ده‌نێرێت بۆ شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان و هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر شێوه‌ی دۆندرمه‌دا ده‌نێرێت.
یاڵچن ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داواكاریی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌می شیره‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێ به‌فڕۆكه بینێرێ و كێشه‌ی گواستنه‌وه و رێگه‌ی وشكانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی گونجاو نیه تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی بنێرێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و جوتیاره ئاماژه به‌وه ده‌كات به شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌لمێنراوه پێكهاته‌ی شیری كه‌ر نزیكترین شیره له شیری دایكه‌وه و كاریگه‌ری ئه‌رینی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ستیاری و ده‌ماره‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس و بۆ زۆر نه‌خۆشیتیریش باشه.
ئه‌و ده‌ڵێت باس له‌وه ده‌كرێت شیری كه‌ر به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ڤیتامین و كانزاكانه‌وه توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ دواخستنی پیر بوون و مانه‌وه به‌گه‌نجی .
باس له‌وه ده‌كرێت كه شیری كه‌ر كاریگه‌ریی زۆر باشی هه‌یه بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.