تیمێكی ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پیشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی، تیمێكی ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتوونه‌ته‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم.
له‌مباره‌یه‌وه‌ خه‌لیل سه‌عید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌زگای توێژنه‌وه‌  له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌و شانده‌ی هاتوون بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ژماره‌یان سێ كه‌سه‌ و تا دوایین رۆژی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه‌.
ناوبراو له‌درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باری ئابوری كوردستان له‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ ئابوری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كوردستان به‌دی‌ ده‌كرێت، ئامانجی هاتنی ئه‌و شانده‌یه‌.