وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی قارچكی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروستدهكاتو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌و كێڵگه ساڵانه ده‌گاته 4 هه‌زار ته‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق زۆر به هێزه‌وه چۆته‌وه بواری كشتوكاڵه‌وه له ڕێگه‌ی دروستكردنی گه‌وره‌ترین كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی قارچك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌م دواییه‌دا داخوازی له‌سه‌ر به‌رهه‌می قارچك له بازاری عێراقدا زیادی كردوه‌و، به‌تایبه‌ت كه نرخی نزمه‌و بڕێكی زۆر له پرۆتینی تێدایه.
حه‌یده‌ر سه‌عد به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی چاندنی قارچك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پرۆژه‌ی چاندنی قارچك ته‌كنیكی نوێی تێدا به‌كارهێناوه‌و، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بڕی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی بگاته 4 هه‌زار ته‌ن.