ڕەزا تۆفیقی سەرۆكی بەشی بازاڕو پەیوەندییە بازرگانییەكانی رێكخراوی فری زۆن لە ناوچەی خۆراسانی ئێران رایگەیاند، لەماوەی مانگی ئازار تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، قەبارەی هەناردەكردنی ئێران بۆ عێراق، دوو ملیارو 900 ملیۆن دۆلار بووە، ئاژانسی دەنگوباسی فارس لەوبارەیەوە بڵاویكردەوە كە هەرچەندە لەساڵی رابردوودا قەبارەی هەناردەكردنیان بۆ عێراق زیاتر بوە و گەیشتۆتە شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، بەڵام هێشتا عێراق شوێنێكی تایبەت و ئەرێنییە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی ئێران. هاوكات ئاژانسەكە لەزاری عەلی سەید لو بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئێرانی گواستەوە و بڵاویكردەوە كە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لەماوەی ئەمساڵدا، سێزدە ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە،، پێشتر ڕێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران ئاشكراكردبوو كە عێراق گەورەترین كڕیاری ئێرانە و سەدا 72ی بەرهەمەكانی ئەو وڵاتە بۆ عێراق دەڕۆن.