35 كیلۆ ئاڵتونەكەیان جێهێت و هەڵهاتن

كرێكارانی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ (ده‌ككا)، زیاتر له‌ (35) كیلۆ ئاڵتونیان له‌ئاوده‌ستی‌ فڕۆكه‌یه‌كدا دۆزییه‌وه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (عه‌ره‌بیه‌) بڵاویكرده‌وه‌، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ (ده‌ككا) ی‌ پایته‌ختی‌ به‌نگلادیش، دوای‌ نیشتنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌ك كرێكارانی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ چوونه‌ ناوفڕۆكه‌كه‌وه‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌، له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانیاندا له‌ئاوده‌ستی‌ فڕۆكه‌كه‌دا، (280) پارچه‌ ئاڵتونیان دۆزیه‌وه‌، كه‌ كێشیان (35) كیلۆ گرام بوو.
 وته‌بێژی‌ كۆمپانیای‌ فڕۆكه‌وانی‌ (فلای‌ دوبه‌ی‌) ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ ئاڵتونه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند قاچاخچیه‌كه‌وه‌ له‌و ئاوده‌سته‌دا شاردراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی‌ پۆلیس ئاگاداركرا هه‌ڵهاتوون‌و ئاڵتونه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌. 
به‌های‌ ئه‌و ئاڵتونه‌ی‌ كه‌ پۆلیسی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ده‌ككا ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه‌، به‌زیاتر له‌پێنج ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.