عێراق گه‌نمی‌ كه‌نه‌دی ‌‌و ئوسترالی‌ ده‌كڕێت

ئه‌نجومه‌نی‌ بازرگانانی‌ ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، له‌كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ عێراق، (150) هه‌زار تۆن گه‌نمی‌ (كه‌نه‌دی‌‌و ئوسترالی‌) له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كڕیوه‌. 
ماڵپه‌ڕی‌ ڕابه‌ری‌ بازرگانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ بازگانانی‌ ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند، ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ عێراق له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاشكراو نهێنیدا، سه‌رقاڵی‌ كڕینه‌وه‌ی‌ گه‌نمه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كه‌می‌ گه‌نم له‌خواست‌و پێویستییه‌كانی‌ عێراق له‌و ڕووه‌وه‌. 
بازرگانانی‌ ئه‌وروپا ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ (100) هه‌زار تۆن گه‌نمی‌ ئوسترالی كڕیوه‌، كه‌ به‌های‌ هه‌ر تۆنێك (362)‌و دۆلار‌و (50) سه‌نت بوه‌، (50) هه‌زار تۆن گه‌نمی‌ له‌كه‌نه‌دا كڕیوه‌، كه‌ بۆ هه‌رتۆنێك بڕی‌ (369)دۆلار‌و (50) سه‌نت بووه‌. 
ماوه‌ی‌ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ نهێنیه‌ش له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌،  پێنج شه‌ممه‌ (24-10-2013) كۆتایی‌ پێهاتووه‌.