به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا ڕۆژانه هه‌زار تۆن گه‌نم ڕه‌وانه‌ی ئاشی هاڕینی گه‌نم ده‌كه‌ن، تا بكرێت به‌ئاردو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شبكرێت.
(جه‌مال ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌ئێستادا ده‌ستیان كردووه به‌ناردنی گه‌نم بۆ ئاشی هاڕینی گه‌نم، تاوه‌كو بكرێت به‌ئاردو بدرێت به‌هاوڵاتیان، وتی:”له‌ڕێگه‌ی (20) ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه ڕۆژانه هه‌زار تۆن گه‌نم ڕه‌وانه‌ی ئاشی سلێمانی ده‌كرێت”.
له‌مساڵدا سایلۆی سلێمانی (142) هه‌زار تۆن گه‌نمی له‌جوتیاران وه‌رگرتووه.