به‌پێی دوا راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجییهكانی ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌رێمی كوردستان 50 ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌یه، ئه‌مه رێژه كۆتایی نه‌وتی كوردستان نییه‌و هێشتا دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌و شاره‌زایانی بواری نه‌وت، له‌هه‌ر 100 بیرێك كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستاندا لێده‌درێت، 73 بیری ده‌گاته به‌رهه‌می هایدرۆكاربۆنی، كه ئه‌مه مایه‌ی سهرسامیو خه‌یاڵییه له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا، چونكه له‌هیچ شوێنێكی تری ئه‌م سه‌ر گۆی زه‌وییه ئه‌و دیارده‌یه به‌دیناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت زۆر ده‌گمه‌ن بووه‌و تاكو ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستان باس له‌دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نوێی نه‌وتی ده‌كرێت، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی بێ ئه‌ژماری سامانی ژێر زه‌وی هایدرۆكاربۆنی هه‌یه.
كوردستان یه‌كێك بووه له‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه (1909) نه‌وتی تیادۆزراوهتهوه، وێڕای ئه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك تا ساڵانێكی درێژخایه‌ن گرنگترین‌و گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی عێراق بووه، دوای روخانی رژێمی به‌عسیش له2003دا، ده‌ركه‌وت كه چه‌ندین كێڵگه‌ی نه‌وتیی دیكه ده‌ست لێنه‌دراوو داپۆشراون، تا ساڵی 2004 كه (ئیداره‌ی پارتی‌و یه‌كێتی) گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی و گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی ئهنگلۆتوركیو ئاداكس پترۆلیۆم له‌كێڵگه‌ی ته‌ق تهقو پاشان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وێسته‌رن زاگرۆس لهگهرمیانو كه‌لار (كورده‌میر) واژۆ كرد‌و ئه‌مه بووه سه‌ره‌تای ده‌رهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
پاشان له‌كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تدا، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان “ئاشتی هه‌ورامی” پڕۆژه‌ی به‌بلۆك كردنی كوردستانی په‌یڕه‌و كرد بۆ هێنانی كۆمپانیا نه‌وتییه زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان، كه به‌پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه كوردستان دابه‌ش كرا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بلۆكێكی بچوك بچوك، له‌بری ئه‌وه‌ی كوردستان بلۆكێكی مه‌زن بێت.
ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا زیاتر له‌په‌نجا گرێبه‌ست له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهاندا ئه‌نجامبدرێت. به‌گشتی له‌هه‌رێمدا زیاتر بیر لهواژۆكردنی گرێبه‌ستی دابه‌شكردنی داهات PSA كراوه‌ته‌وه، كه له‌و گرێبهستانهشدا پاش ده‌ركردنی گشت خه‌رجییه‌كانی ده‌رهێنانی نهوتو گازی سروشتی، پاشان قازانج له‌لایه‌ن حكومه‌تی ههرێمو كۆمپانیاكانی نه‌وتدا، به‌پێی ئه‌و رێژانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتون دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كان ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌توانن قۆناغ به‌قۆناغ كاری رووپێوكردن Survey، بهدواگهڕانو دۆزینه‌وه (Exploration)و په‌ره‌پێدانی Field developmentو ته‌كنه‌لۆجیای نهوتو گازی سروشتی بكهنو پاشان بۆ ماوه‌ی زیاتر له25 ساڵ كاری ده‌رهێنانی به‌رهه‌مه‌كان Production له‌هه‌رێمی كوردستان راپه‌ڕێنن، هه‌ربۆیه پاش دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه توانیویانه یه‌كێك له‌و بلۆكانه وه‌ربگرن.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی