“نه‌وت” تا ساڵانی ده‌یه‌ی 1970، ڕۆڵێكی هێنده كاریگه‌ری نه‌بوو له‌ئابووری عێراقدا. بۆ نموونه ساڵی 1932 ته‌نها له 12.4% كۆی داهاتی ئابوری عێراقی پێكده‌هێنا. پاشان ساڵی 1941 گه‌یشته 14.4% ئابوری عێراق. به‌ڵام ساڵی 1979 گه‌یشته 61.4%و له‌ئێستاشدا داهاتی نه‌وت، داهاتی سه‌ره‌كی عێراقته كه زیاتر 95% كۆی داهاتی ئابوری پێكده‌هێنێت.
به‌واتایه‌كی تر، داهاتی نه‌وت له‌ساڵی 1932 ته‌نها 524 هه‌زار دیناری عێراقی بوو. ساڵی 1941 گه‌یشته 1.463 دینار (یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار). دواتر نه‌ك هه‌ر نه‌وت رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ئابوری عێراقدا بینی، به‌ڵكو بووه سه‌رچاوه‌ی تاق‌و ته‌نهای به‌ده‌ستهێنانی دراوی بیانی.
رێژه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی نه‌وت له‌عێراقدا 1930 – 2000
1930-1958= 7.46 ملیار دۆلار
1958-1963= 25.3 ملیار دۆلار
1963-1968= 30.96 ملیار دۆلار
1968-1973= 34.74 ملیار دۆلار
1973-1979= 100.09 ملیار دۆلار
1979-1980= 242.49 ملیار دۆلار
1980-1990= 65.5 ملیار دۆلار
1991-2003= 9.96 ملیار دۆلار
2003-2010= 37.9 ملیار دۆلار
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی