به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پاێزگاری سلێمانی پێشوازی كرد له‌سه‌رۆك و به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستانی- ژاپۆنی.
له‌دیداریدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستانی- ژاپۆنی، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كانی ژاپۆنه بۆ كوردستان و هاوكات هه‌وڵدانه بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هه‌ردوو وڵات‌دا و راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا.
پارێزگاری سلێمانیش له به‌رامبه‌ردا سوپاسی هه‌وڵدانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كرد بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن و ته‌ئكیدی له‌باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه
پارێزگار وتیشی: ئێمه و ژاپۆن له سه‌ده‌ی رابردوودا بیره‌وه‌ری هاوبه‌شمان هه‌یه له زوڵم لێ‌كردن و جینۆسایداو هاوكات له هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای جه‌نگیشدا هاوبه‌شمان هه‌یه له‌ئێستا ئێمه هه‌نگاو ده‌نین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان دوای جه‌نگ ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و ئابورییه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت.
پارێزگار نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان له هه‌رێمدا له ئاستی پێویستدا نییه و هاوكات به‌پێچه‌وانی وڵاتانی رۆژئاواوه نوێنه‌رایه‌تی ژاپۆن له هه‌رێمدا نییه‌و و داوای كرد هه‌وڵ بدرێت نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته له هه‌رێمدا بكرێته‌وه.
پارێزگار ته‌ئكیدشی كرده‌وه هه‌موو ئاسانكارییه به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان له كوردستاندا ده‌كرێت